ڕۆبێرت ھوک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆبێرت ھۆک (بە ئینگلیزی: Robert Hooke)، (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٦٣٥ – کۆچکردووی ٣ی ئازاری ١٧٠٣) فەیلەسوفی سروشتی، تەلارساز و زانایەکی ئینگلیز بوو. لە تەمەنی گەنجێتیدا کەسێکی ھەژار بەڵام خاوەنی حەزو ئارەزووی زانستی بووە، بەڵام دواتر باری دارایی و ناوبانگی باشتری دەرکرد لە دوای کاردانەوەی کارەکانی وەک ڕێ پێوک پاش ئاگرە گەورەکەی شاری لەندەن لە ساڵی ١٦٦٦ کە ئەو بە تەنھا نیوەی ھەڵسانگاندنی بۆ ڕوپێوییەکە کرد. لە ھەمان کاتدا سەرپەرشتی پاساوانێتی تاقیکردنەوە زانستییەکانی کۆمەڵەی شاھانە و ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەکە بوو. ھەروەھا ڕۆبێرت ھۆک یەکێک بوو لە گرنگترین ئەندازیارانی بواری تەلارسازەکانی ئەم سەردەمە، ھەرچەندە تەنھا ژمارەیەکی کەم لە باڵاخانەکانی تا ئێستا ماونەتەوە و ھەندێکیشیان بە ھەڵە نەخشەکێشانیان بەناوی کەسانی دیکەوە کراون. کەسێکی زۆر گرنگ بوو لە داڕشتنی چەندین کۆنتڕۆڵی بنیاتنان بۆ لەندەن، کە تا ئێستاش کاریگەریان ماوە. ئالان شامپان ئەوی بە لیۆناردۆی ئینگڵتەڕا ناوزەد کردبوو.[1]
ھۆک لە کۆلێژی وادھەم ئۆکسفۆرد خوێندویەتی لە سەردەمی پرۆکتارییەتی بەریتانیا و دواتر بۆتە یەکێک لە ئەندامانی نزیک لە خێزانی شاھانە بە سەرپەرشتی جۆن ویڵکینز. ھەر لە ھەمان شوین وەکو یاریدەدەرێک کاریکردووە بۆ تۆماس وێلس و ڕۆبێرت بۆیل، کە ئامێری پەمپی گسکی کارەبایی بۆیان دروستکرد کە لە تاقیکردنەوەکانی (بۆیل) بەکار ھێنرا لە بواری یاساکانی گاز. ھۆک ھەروەھا لە سەرەتاییترین دووربینی گریکۆری درووستکرد کە بەھۆیەوە توانی خولانەوەی ھەردوو ھەسارەی مەریخ و موشتەری دیاری بکات. لە ساڵی ١٦٦٥ لە کتێبێکی خۆیدا بە ناوی مایکرۆگرافیا ئاماژەی بە بەکارھێنانی دووربین (مایکرۆسکۆپ) کردووە بۆ لێکۆلینەوە زانستییەکانی.[2]
بە پێی توێژینەوەو تێبینییەکانی ھۆک بەبەکارھێنانی دووربین دەربارەی پاشماوە بەبەردبووەکان، ھۆک لە داکۆکیکەرە سەرەتایییەکانی پەرەسەندنی بایۆلۆژی بوو. ھۆک لێکۆڵینەوەی دەربارەی دیاردەی گۆڕانی ئاراستەی شەپۆلی گەرمی کرد و لە ئەنجامدا بیردۆزی شەپۆڵی ڕۆناکی داھێنا. ھۆک یەکەم کەس بوو کە ئاماژەی بەوەدا کە ماددە لە کاتی گەرمکردندا قەبارەی گەورەتر دەبێ، ھەروەھا ھەوا لە توخمی بچوک بچوک پێکدێ کە بە مەودایەکی تا ڕاددەیەک زۆر جیاکراونەتەوە. ھەروھا سەلماندی کە بەرزی پلەی گەری دەبێتە ھۆی زیادکردنی جوڵەی توخمەکان.[3]
ھەرچەندە ھەوڵ و پلانەکانی ھۆک بۆ دووبارە داڕشتنەوەو چاکردنەوەی باڵاخانەکانی لەندەن لەسەر سیستەمێکی نوێ ڕەتکرایەوە و بڕیار درا لەسەر ھەمان ڕێگاکانی پێشوو بنیات بنرێن، بەڵام توانی کار بکات لە ڕووپێوی و دانانی نەخشە بۆ شارەکە، ھەروەھا بەشدار بوو لە دروستکردنی یەکەم نەخشەی نوێ کە بە شێوەی ھێڵ کێشان دروستکرابوو.[4]
ھەروەھا ھۆک نزیک بوو لەوەی بەڵگەی زانستیی پێشکەش بکات لەسەر ئەوەی کە دەیسەلمەنێت کە ھێزی کێشکردنی زەوی پەیوەستە بە یاسای چوارلای پێچەوانە (ئەو یاسایە دەیسەلمێنیت کە ھێز یان ڕێژە یەکسانە بە پێچەوانەی ئەو مەودایەی کە ھێزەکەی لێوە دەردێ)، ھەروەھا ھۆکپێی وابەە کە ئەم پەیوەندییە دەبێتە ھۆی دروستکردنی جوڵەی ھەسارەکان کە ئەمەش بەشێک بوو لە بیردۆزی نیوتن. ئەنجامی ئەو لێکۆلینەوانە بووە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ھەردوو زانا نیوتن و ھۆک. ھەر بۆیەش نیوتن ھەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتە زانستییەکانی ھۆکیدا.
ھۆک بیردۆزی گۆی زەوی پێشکەش کرد و بە پێچەوانەی ئەوەی لە ئینجیل ھاتووە، باسی تەمەنی زەوی کرد. ھەروەھا گریمانەکانی دەربارەی لەناوچوونی زیندەوەر ڕاگەیاندو چەند لێکۆلینەوەیەکی بڵاوکردەوە دەربارەی ئەوەی کە پاشماوە بەبەردبووەکانی چەندین سەر چیا و گردەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ دیاردەی بومەلەرزە. زۆربەی کارەکانی ھۆک لەو کاتە ئەنجام دراوە کە وەک چاودێرێک بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆمەڵەی شاھانە کاریکردووە لە ساڵی ١٦٦٢ەوەوە وەک بەشێک لە خێزانی ڕۆبێرت بۆیڵ.[5]