ڤالا (زمانی پرۆگرامسازی)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤالا (بە ئینگلیزی: Vala) زمانێکی پرۆگرامکردنی تەنخوازە کە خۆی ھەڵگری "کۆمپایلەر"ی خۆیەتی کە توانای دروستکردنی کۆدی زمانی C ھەیە سیستمی GObject بەکار ئەھێنێت.[1][2] زمانی کۆمپایلکراوی وەک سی، کۆدی مەکینە (machine code) یان باینەری لێ دروست ئەکرێ. بەڵام ڤالا کۆدی زمانی سی بەرھەم ئەھێنێت، ئەمیش جارێکی تر وەرئەگێڕدرێتە سەر کۆدی مەکینە.[1] بۆیە ھەندێ ڤالا بە زمان نازانن[3] و بە ئاسانکاریەکی ئەزانن بۆ نوسەرانی پرۆگرامی سەر سیستم کە ئاسانتر بتوانن کۆدی "سی" بنوسن.[2]
زانیاریی خێرا نووسراوە بە, وێبگە ...
نووسراوە بە | سی |
---|---|
وێبگە | http://www.vala-project.org |
دایخە
نمونەی ھەلەو وێڵد (Hello World) بە زمانی ڤالا:[1]
int main (string[] args) {
stdout.printf ("hello, world\n");
return 0;
}
بۆ کۆمپایلکردنی ئەم کۆدەی سەرەوە فرمانی "valac" بەکاردێ کە وەک "javac"ی زمانی جاڤا کۆدەکە ترانسپایل/کۆمپایل ئەکات کە "وەگەڕبخرێت".