ھاوین
یەکێک لە چوار وەرزەکە، کە بە گەرماکەی ناسراوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاوین (بە عەرەبی: الصيف، بە ئینگلیزی: Summer) یەکێکە لە چوار وەرزەکەی ساڵ، لە ھەموویان گەرمترە، لە نیوەگۆی باکووری زەویدا لە ٢٢ی حوزەیران دەست پێدەکات تا ٢٢ی ئەیلوول، لە نیوەگۆی باشووری زەوییدا لە ٢١ی کانوونی یەکەم دەست پێدەکات تا ٢٢ی ئازار. لەم وەرزەدا ڕۆژ درێژ دەبێت و شەو کورت دەبێتەوە لە نیوەگۆی باکووری زەویدا، بەڵام ڕۆژ کورت دەبێت و شەو درێژ دەبێت لە نیوەگۆی باشووری زەوییدا. لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھاندا پشووی خوێندنگە و زانکۆکان لە وەرزی ھاویندایە، و خەڵک بە زۆری لە ھاویندا ئەچنە کەنار دەریاکان بۆ ڕزگاربوونیان لە گەرما.