![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/13/-UNGA_%252848795662063%2529.jpg/640px--UNGA_%252848795662063%2529.jpg&w=640&q=50)
ئابڕووچوونی ترامپ-ئوکراینا
ئابڕووچونی سیاسی ئەمریکا٢٠١٩ / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئابڕوچوونی ترامپ-ئۆکڕانیا (بە ئینگلیزی: Trump–Ukraine scandal) بریتیی بوو لە ئابڕوچوونێکی سیاسی لەسەر ئاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[1] لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، کارمەندێکی نەناسراوی حکومەتی ئەمەریکا ناڕەزایەتیی خۆی لە بەرامبەر پارێزەری سەرۆک دۆناڵد ترامپ، ڕودی جولیانی و کابینەکەی دەربڕی کە ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئوکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و داوایان لە حکومەتی ئوکرانیا کردبوو لێکۆڵینەوەی تایبەت دەربارەی جۆ بایدن و کوڕەکەی ھەنتەر بایدن ئەنجام بدەن کەوا لەو کاتەدا ڕکابەرایەتیی ترامپی دەکرد لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٠)دا، تاکوو لە بەرامبەردا کۆمەکی سەربازی ئەمەریکا لە ئوکرانیا درێژەی پێبدرێت.[2] ناڕەزایەتییەکە بە داواکارییەکی ڕاستەوخۆی ترامپ بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە ھەڵبژاردنەکە لێکدرایەوە.[3]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/13/-UNGA_%2848795662063%29.jpg/640px--UNGA_%2848795662063%29.jpg)
ھەواڵەکە بووە ھۆکاری سەرەکیی دادگاییکردنی ترامپ و ناوبراو بەشێوەیەکی فەرمی لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا دادگاییی کرا، بەڵام ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرد.[4]