From Wikipedia, the free encyclopedia
ئابڕوچوونی ئێران-کۆنترا بریتیبوو لە ئابڕوچوونێکی سیاسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوا لە ماوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتی ڕۆناڵد ڕێیگندا ڕوویدا. چەندین کاربەدەستی دیاری کابینەکەی ڕێیگن ھەڵسابوون بە فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بەشێوەیەکی نھێنی بە ڕژێمی ئیسلامی ئێران و خومەینی لەوکاتەی کە ئێران لەژێر سزایەکانیدا فرۆشتنەوەی چەکی لێ قەذەغە کرابوو.[1] کابینەکەی ڕێیگن دەیانویست ئەو پارەیەی لەو مامەڵەیەدا پەیدای دەکەن بەکاریبھێنن بۆ پڕچەککردنی کۆنتراکانی وڵاتی نیکاراگوا، کەوا دژی حکوومەتی سۆشیالیستی ئەوکاتی نیکاراگوا دەجەنگان. لە ھەمان کاتدا، فرۆشتنەوەی چەک بە کۆنتراکانیش قەدەغە کرابوو لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە.
دوای ئاشکرابوونی ئەم بازرگانییە. حکوومەتی ئەمریکا بە پاساوی ئەوەی کە ئامانجیان ئازادکردنی حەوت بارمتەی ئەمریکی بووە ئەو کارەیان کردبوو کە بە گوتەی خۆیان لە وڵات لوبنان لەلایەن حزبوڵا دەستبەسەر کرابوون کە ھاوپەیمانی ئێران بوون. شێوازی گواستنەوەی چەکەکانیش بۆ ئێران بریتی بوو لەوەی ئیسرائیل چەکەکان بۆ ئێران بگوازێتەوە، و خوی ئیسرائیلیش سوودمەند بێت لەو چەکانە بە مەرجێک پارە بداتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان. لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی ئێران بەڵێنی ئازادکردنی ئەو بارمتەنایان دابوو، بەڵام یەکەمین فرۆشتنەوەی چەک کە ساڵی ١٩٨١ ئەنجامدرا، پێش دەستەبەسەرکردنی ئەو بارمتانە ئەنجام درابوو.[2][3][4]
ئاراستەی پلانەکەش لەکۆتایی ساڵی ١٩٨٥ گۆڕا، کاتێک کۆلۆنێل ئۆلیڤەر نۆرس بەشێکی داھاتی فرۆشتنەوەکانی چەکەکانی بە ئێران گواستبوویەوە بۆ کۆنتراکان، کەوا گروپێک بوون دژی حکوومەتی نیکاراگوا دەجەنگان. ھەرچەندە سەرۆک ڕێیگن بە ئاشکرا پشتگیری خۆی بۆ کۆنتراکان دووپات کردبوویەوە، ئەوەی ڕوون نەبوو بریتی بوو لەو بەڵگانەی کە دەیسەلماند کە خودی ڕێیگن لەو مامەڵانە تێوەگلابوو یاخود نا. بەڵام بەپێی ھەندێک تێبینی وەزیری بەرگری کاسپەر وایبێرگەر کەوا لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ نووسیبووی، ئاماژە بەوەدرابوو کە سەرۆک ڕێیگن ئاگاداری تەواوی ڕێکەوتنکەکە. دوای ئاشکرابوونی ئەم وردەکاریانەش، ڕێیگن لەسەر تەلەڤیزیۆنەکان دەرکەوت و دانی بەوەدانا کە فرۆشتنەوەی چەکەکان ڕوویدابوو، و دانە بەوەشدانا کە ئامانجی فرۆشتنەوەکانیشیان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان نەبوو، بەڵکو تەنھا بۆ یارمەتیدانی کۆنتراکانی نیکاراگوا بوو.[5]
ئەم ئابڕوچوونە لە لەلایەن کۆنگرێسەوە لێکۆڵینەوەی لێکرا و لە دەرئەنجامدا ھیچ کام لە لێکۆڵینەوەکان نەیانتوانی بیسەلمێنن کەوا خودی ڕێیگن تێوەگلابوو لە بازرگانییەکان و ڕێگەی پێدابوو، بەڵام یازدە کاربەدەستی کابینەکەی ڕێیگن دوورخرانەوە لە پۆستەکەیان.[6] ئەوانەشی سزا درابوو، لەکۆتایی ماوەی سەرۆکایەتی جۆرج ئێچ دەبڵیو بوشدا لێخۆشبوونیان بۆ دەرکرا، کە ئەوکاتە جێگری سەرۆک بوو لە کابینەکەی ڕێێگندا.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.