ئازادی گەل بەرەو پێش دەبات
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئازادی گەل بەرەو پێش دەبات (بە فەڕەنسی: La Liberté guidant le peuple) تابلۆیەکە لەلایەن ئووژن دولاکروا دروستکراوە، تێیدا یادی شۆڕشی تەممووزی ساڵی ١٨٣٠ دەکاتەوە، لە شۆڕشەکەدا، پاشا چارلزی دەیەم لە دەسەڵاتدا ھاتە خوارەوە. ژنێکی کە سیمبوڵی ئازادییە ئەوا پێشەوایەتی کۆمەڵەیەک دەکات بۆ پێشکەوتن و ڕۆیشتن بەسەر لاشە و بەربەستەکان، ھەروەھا ژنەکە ئاڵای شۆڕشی فەڕەنسی ھەڵگرتووە، کە ئەم سێ ڕەنگە، دوای ئەم شۆڕشە بووە ئاڵای فەرمی فەڕەنسا.[2] ھەندێک جار بە ھەڵە وا بیر دەکرێتەوە کە تابلۆکە پەیوەندیدارە بە شۆڕشی فەڕەنسیی ساڵی ١٧٨٩.[3]
زانیاریی خێرا ئازادی گەل بەرەو پێش دەبات, ھونەرمەند ...
ئازادی گەل بەرەو پێش دەبات | |
---|---|
فەڕەنسی: La Liberté guidant le peuple | |
ھونەرمەند | ئووژن دولاکروا |
ساڵ | ١٨٣٠ |
ناوەند | زەیتی |
ئەندازە | ٢٦٠ cm × ٣٢٥ cm (١٠٢٫٤ in × ١٢٨٫٠ in) |
شوێن | لووڤر، پاریس[1] |
دایخە
لە ئێستادا، تابلۆکە لە مۆزەخانەی لووڤر دانراوە بۆ بینین.