یاریزانی تۆپی پێی ئوکراینی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاندری شێڤچێنکۆ,[1][2] (.گۆکردن [ɐnˈd⁽ʲ⁾r⁽ʲ⁾ij mɪkoˈlɑjowɪtʃ ʃeu̯ˈtʃɛnko]; لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦) بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئوکراینایە، یاریزانی تۆپی پێی پیشەگەری پێشوو و سیاسەتمەدارێکی پێشووە. شێڤچێنکۆ وەک ھێرشبەر لە یانەی داینامۆ کیڤ و میلان و چێڵسی و ھەڵبژاردەی ئوکراینا یاری کردووە. لەم دواییانەدا ڕاھێنەری یانەی جێنەوای خولی ئیتاڵیا بووە. شێڤچێنکۆ بە یەکێک لە باشترین ھێرشبەر و یاریزانەکانی ئوکراینا دادەنرێت.[3][4] بە تۆمارکردنی ٤٨ گۆڵ گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ئوکراینایە.[5]شێڤچێنکۆ لە یانەی دینامۆ کیێڤ دەستی بە یاریکردن کرد و پێنج نازناوی لەسەریەک بەدەستھێنا پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ میلان بکات. لە میلان توانی وەک یەکێک لە ھێرشبەرە سەرەکییەکانی ئەورووپا خۆی جێگیر بکات و لە ساڵی ٢٠٠٣ نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستھێنا. ھەروەھا نازناوی جۆراوجۆری خول و جامی لە ئوکراینا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بەدەستھێناوە. ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٨ لە پلەی دووەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک یەکێک لە ١٠٠ گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی تۆپی پێ وەک بەشێک لە ئاھەنگی ١٠٠ ساڵەی فیفا دەستنیشانکرا.[6] لە ژیانی وەرزشی نێودەوڵەتیدا، وەک کاپتن سەرکردایەتی ئوکراینای کرد بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی لە یەکەم یاری جامی جیھانییفیفا لە ساڵی ٢٠٠٦، ھەروەھا بەشداری لە یۆرۆی ٢٠١٢ی ئەورووپا کرد لەسەر خاکی خۆی. شێڤچێنکۆ بە تۆمارکردنی ٦٧ گۆڵ لە ڕیزبەندی حەوتەمی گۆڵکاری سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی یانەکانی یوێفادایە. بە تۆمارکردنی ١٧٥ گۆڵ بۆ میلان، دووەم گۆڵکارە لە مێژووی یانەکەدا، ھەروەھا گۆڵکاری ھەموو کاتەکانی دێربی دێلا مادۆنینایە (دێربی نێوان میلان و ڕکابەری ناوخۆیی ئینتەرمیلان) بە ١٤ گۆڵ. لە ساڵی ٢٠١٢دا وازی لە تۆپی پێ ھێنا ڕووی کردە سیاسەت،[7] لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوکراینا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بۆ پەرلەمانی ئوکراینا کاندید بوو،[8] بەڵام پارتەکەی نەیتوانی نوێنەرایەتی پەرلەمان بەدەستبھێنێت.[9][10] لە ساڵی ٢٠١٦ گەڕایەوە بۆ تۆپی پێ، وەک یاریدەدەری ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئوکراینا لە مانگی شوبات تا تەممووز. لە مانگی تەممووزی ٢٠١٦ شێڤچێنکۆ وەک ڕاھێنەری ئوکراینا دەستنیشانکرا، و سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠. شێڤچێنکۆ لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بووە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئوکراینا. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە پۆستەکەی کشایەوە بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئۆڵۆمپیاد ڤادیم گوتزایت.[11]
ئاندری شێڤچێنکۆ | |
---|---|
بە ئۆكراینی: Андрій Шевченко | |
لەدایکبوون | Dvirkivshchyna، ئوکراینا | ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦
وڵاتی وەرزش | ئوکراینا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Андрій Миколайович Шевченко |
Patronym or matronym | Mykolayovych |
ھاوسەر | Kristen Pazik |
منداڵ | Kristian Shevchenko |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٣ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Party of Ukraine (united) |
Coach of sports team | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوکراینا، یانەی تۆپی پێی جێنەوا |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ |
خول | Ukrainian First League، Premier League، سێریێ ئا، خولی نایابی ئینگلیزی |
وێبگە | |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.