![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8a/Fabrication_du_verjus_BnF_Latin_9333_fol._83.jpg/640px-Fabrication_du_verjus_BnF_Latin_9333_fol._83.jpg&w=640&q=50)
ئاوی پەسیرە (ئاوقۆرە)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاوی پەسیرە، کە ھاڵاو و ئاوقۆڕەی پێ دەگوترێ بە ئینگلیزی ڤێرجویس Verjuice و بە عەرەبی: عصیر الحصرم و بە فارسی: (ابغورە)، بریتییە لە گیراوەیەکی ترش کە لە ھەندێک جۆری هەنگوور یان لە پەسیرە دروست دەکرێت. ئەم ئاوگە (شەربەتە) بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چێشتیخانەی خۆراکی فەڕەنسی و شامی و لوبنانی و ئێراندا (شیراز بە تایبەتی) بەکاردێت. لە کوردەواریشدا لە بری سماق و لیمۆ دەکرێتە خۆراکی وەک گەڵامێو و مریشک و زەڵاتە. لە سنەی ڕۆژھەڵات خواردنێکی تایبەت ھەیە بە ھاڵاو ناسراوە. ترش ھاڵاو و سرکەی ئاوقۆرە لە پەسیرەوە ئامادە دەکرێت.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8a/Fabrication_du_verjus_BnF_Latin_9333_fol._83.jpg/320px-Fabrication_du_verjus_BnF_Latin_9333_fol._83.jpg)