ئاڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵ، چێرەیی یان پەمەیی[1] ڕەنگی مەیلەوسووری خاو یان کەمڕەنگە.[2] ھەرچەند فەرھەنگی خاڵ دەڵێت «جۆرە ڕەنگێکە وەک گوڵاڵەسوورە».[3] ھەروەھا لە بەرامبەر وشەی ئاڵدا لە فەرھەنگی بەدایعوللوغەدا نووسراوە اسب کرند، واتە ئەسپی سوور. ئەم ڕەنگە لە شێعری کوردیدا بە زۆری بۆ وەسفی ڕەنگی لێو، کوڵم و بڕێک جار شەراب بەکار براوە.
بە کوڵمی ئاڵیا ئاڵا خەتی سەبز
یان دەڵێت:
لە چاوم خوێنی جاری کرد و ھەم ڕەنگی لە ڕوو بردم
ئەم ئاشووبی دڵ و دینە بە لێوی ئاڵ و چاوی کاڵ
ئەحمەدی خانی دەڵێت:
ھەمرەنگێ سوراحی و پیالە
ھندی وەکی سۆرە یا نە ئالە