From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاینو (بە ژاپۆنی: アイヌ) دانیشتووانی ڕەسەنی دوورگەی ژاپۆنن کە مێژووی نیشتەجێ بوونیان پێش ھاتنی لێشاوی پێشینانی ژاپۆنییەکانە لە چینەوە، کە دوای ھاتنی ژاپۆنییەکان ژمارەی ئاینوەکان ڕووی لە کەمی کرد و لە ھەموو دوورگەکانی ئەو وڵاتەدا بوونیان سڕایەوە و لەناو زۆرینەی ژاپۆنیدا توانەوە، تەنیا لە دوورگەی ھۆکایدۆ نەبێت کە تاکوو ئێستا لە ژێر کاریگەری زمان و ھونەر و ڕۆشنبیری و دابونەریتی ئاینو ماوەتەوە کە شێوە و نەریتەکانیان جیاوازییەکی زۆر ڕوون و ئاشکرایان ھەیە لەگەڵ ژاپۆنییەکان.
ئاینوەکان لە ڕووی شێوەی لەش و لاریان جیاوازن لەگەڵ ژاپۆنییەکان و بەوە جیا دەکرێنەوە کە باڵایان بەرزتر و زلترن لە ژاپۆنییەکان و ھەروەھا موویان زۆرە و تووکنترن لەچاو ژاپۆنییەکان.[ژێدەر پێویستە]
ئاینو بیروباوەڕی تایبەتی خۆیان ھەیە و "ورچ" بە شتێکی تایبەت و پیرۆز دادەنێن و دەیکەنە قوربانی بە مەبەستی ڕازی کردنی خواکەیان.[ژێدەر پێویستە]
ئاینو ژمارەیان نزیکەی ١٥٠ ھەزار دەبێت کە زۆربەیان لە ژاپۆن و بەشێکی کەمیشیان لە ڕووسیا دەژین.[ژێدەر پێویستە]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاینو تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.