ئنگریدا سیمۆنیتە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئنگریدا سیمۆنیتە (Ingrida Šimonytė؛ ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی لیتوانییە.[1] ئینگریدا لەوەتەی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بووەتە ١٤ەمین سەرۆک وەزیرانی لیتوانیا،[2] هاوکات لەوەتەی ١٤ی تشریننی دووەمی ٢٠١٦، ئەندامە لە پەرلەمانی لیتوانیا. ئەو پێشتر لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢ لە پۆستی وەزیری دارایی بوو.
زانیاریی خێرا ئنگریدا سیمۆنیتە, بە لیتوانی: Ingrida Šimonytė ...
ئنگریدا سیمۆنیتە | |
---|---|
بە لیتوانی: Ingrida Šimonytė | |
لەدایکبوون | (١٩٧٤-١١-١٥) ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ) ڤیلنیوس، لیتوانیا |
پیشە | ئابووریناس، سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ |
شوێنی کارکردن | Vilnius University |
پۆستەکان | Prime Minister of Lithuania |
پەروەردە | Vilnius Žirmūnai Gymnasium، Vilnius University |
پلەی ئەکادیمی | Master of Economics |
ئەندامی حیزبی | Homeland Union – Lithuanian Christian Democrats |
خەڵاتەکان | Officer of the Order of Vytautas the Great، Order of Prince Yaroslav the Wise, 2nd class |
وێبگە | https://ingridasimonyte.lt |
دایخە
ئینگریدا لە شاری ڤیلنیوس لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٦، بڕواننامەی لە زانکۆی ڤیلنیوس لە بەشی کار (بزنس) بەدەستهێناوە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٨، بڕواننامەی ماستەریشی وەرگرت. دواتر وەک سەرۆکی دابەشکردنی باج لە وەزارەتی دارایی دەست بەکاربوو، ئەو لەم کارەی مایەوە تاکوو ساڵی ٢٠٠٤. ئنگریدا سیمۆنیتە بووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی ڤیلنیوس.
لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن دەوڵەتی لیتوانیا مێدالیای ڕێزلێنانی (Order of Vytautas the Great) پێدرا.