From Wikipedia, the free encyclopedia
ئوخاناگین خورێلسوخ (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٦٨)، بە خورلسوخ ئوخناش ناودەبرێت شەشەمین سەرۆکی مەنگۆلیایە، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەستی بە سەرۆکایەتی کردووە دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مەنگۆلیای ٢٠٢١. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ تا کانوونی دووەمی ٢٠٢١ سەرۆک وەزیران بووە و چوار جار بۆ پەرلەمانی مەنگۆلیا ھەڵبژێردراوە – لە ساڵانی ٢٠٠٠، ٢٠٠٤، ٢٠١٢ و ٢٠٢٠. لە پەیمانگای کارگێڕی دەوڵەت و گەشەپێدانی بەڕێوەبردن و یاسا لە زانکۆی نیشتمانی مەنگۆلیا خوێندنی کارگێڕی گشتی تەواو کردووە، کە لە ساڵانی ١٩٩٤ و ٢٠٠٠ دەرچووی زانکۆ بووە.[1]
ئوخاناگین خورێلسوخ | |
---|---|
بە مەنگۆلی: Ухнаагийн Хүрэлсүх | |
لەدایکبوون | ئولانباتۆر، مەنگۆلیا | ١٤ی حوزەیرانی ١٩٦٨
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی مۆنگۆلی |
پیشە | سیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی |
پۆستەکان | سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا، سەرۆک کۆماری مەنگۆلیا، Deputy Prime Minister of Mongolia، Deputy Prime Minister of Mongolia |
پەروەردە | زانکۆی نیشتمانی مەنگۆلیا |
ئەندامی حیزبی | Mongolian People's Party |
ئایین | Tibetan Buddhism |
وێبگە | http://khurelsukh.mn |
خورێلسوخ خێزاندارە و خاوەنی دوو کچە.[2] ھاوسەرەکەی مامۆستای باخچەیە، کچە گەورەکەی مامۆستای مافی مرۆڤە لە زانکۆیەک. ئەو حەزی لە ژەنینی گیتارە لەگەڵ تیپەکەی بەناوی 'پاڵز' کە کاتێک تەمەنی بوو بە ٥٠ ساڵی پێکھێنرا. ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی پێشوو ھاندەری ماتۆڕسکیلە،[3] یانەی ھەوادارانی ھارلی دەیڤدسۆنی لە مەنگۆلیا دامەزراندووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.