ئومێد (مانگی دەستکرد)
From Wikipedia, the free encyclopedia
مانگی دەستکردی ئومێد [1] یەکەمین مانگی دەستکردی وڵاتی ئێرانە کە لە ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە کاری دروستکردنی لۆ کرایە، لە ٢ی شووباتی ٢٠٠٩ [2] کاری ناردنەکە تەواو بوو لە ناو دڵی مووشەکی سەفیر]، هاوکات ناردنەکە یەکسان بوو لەگەر یادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران[3]، مانگە دەستکردەکە بە شێوەیەکی تەواو لە وڵاتی ئێرانەوە دروستکرا و لە جۆرێکی سووکی خێزانی مانگە دەستکردەکانە و کاری پەیوەندی کردنە بە وێستگەکانی سەر زەوی بە ئامانجی پێوانەکردنی خوولگەیی، ئەو مانگە دەستکردە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٥ جار دەخوولێتەوە لە دەوری زەوی لە زەوەیەوە ٢ جار چاودێری دەکرێت لە هەر خوولانەوەیەکی، مانگە دەستکردەکە سەرکەوتوو بوو توانی ٧٠٠ جار بخولێتەوە لە دەوری زەوی هەتا ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٩ و ئەرکەکەی تەواو بکات بە سەرکەوتوویی.