![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/ab/JoyceUlysses2.jpg/640px-JoyceUlysses2.jpg&w=640&q=50)
ئوولیس
ڕۆمانێکی جەیمس جۆیسە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئولیس (بە ئینگلیزی: Ulysses) ڕۆمانێکی نووسەری ئایری جەیمس جۆیسە کە یەکێکە لە شاکارەکانی وێژەی ھاوچەرخ. ھەموو ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە نزیکەی نۆزدە کاتژمێردا ڕوو دەدەن. پەڕتووکەکە، سێیەم بەرھەمی بڵاوکراوەی جەیمس جۆیسە، لە چلەم ساڵڕۆژی لەدایکبوونی نووسەرەکەیدا، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢ لە پاریس چاپ کرا. نەوا موکرجی دەستی کردووە بە وەرگێڕانی ئەم ڕۆمانە بۆ کرمانجی ناوەڕاست و بڕیار وایە بە پێنج بەرگ بڵاو بکرێتەوە، لە یادی سەد ساڵەی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکەدا لە ٢ی ٢ی ٢٠٢٢دا بەرگی یەکەمەکەی بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە.[1] ھەروەھا کاوە نەمر سەرجەمی ڕۆمانەکەی وەرگێڕاوەتە سەر کرمانجی ژووروو و لە ساڵی ٢٠٢٣دا سەرەتا بە بەرگی نەرم و دواتر بە بەرگی ڕەقیش چاپ کرا و بڵاو کرایەوە. وەرگێڕانە کرمانجییەکە بە پیتی لاتینی نووسراوە و هیچ ڕاڤەیەکی لەگەڵدا نییە، بەڵکو تەنها دەقی ڕۆمانەکە خۆیەتی.
![]() | |
نووسەر | جەیمس جۆیس |
---|---|
زمان | ئینگلیزی |
چەشن | ڕۆمانی وێژەی ھاوچەرخ |
بڵاوکەرەوە | سلڤیا بیچ |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢ی شوباتی ١٩٢٢ |
جۆری کتێب | پەڕتووکی چاپکراو |
جۆیس سەرەتا پەڕتووکەکەی وەک کورتەچیرۆکێک نووسیبوو و بڕیار وا بوو بەشێک بێت لە چیرۆکەکانی دەبلنییەکان. ناوی لێ نابوو ڕۆژێک لە ژیانی میستەر بلوم لە ڤییەنا، بەڵام دواتر ستیفن دێدەلسی ھێنایە ناو کارەکەوە، کە کەسێتیی سەرەکیی ڕۆمانی وێنەی ھونەرمەند لە تافی لاویدایە.
ئولیس وەک وێژەی بەراورد لەسەرە ئۆدیسەی ھۆمیرۆس داڕێژراوە، ھەروەھا کەسێتیی ستیفن دێدەلسیش زۆر جار لەگەڵ کەسێتیی ھاملێتی کوڕی ناو شانۆنامەی ھاملێتی شەکسپیر ھاوتەریبە. ئولیس لە پێڕستی ١٠٠ باشترین ڕۆمان بەپێی کتێبخانەی مۆدێرندا، پلەی یەکەمی بە دەست ھێناوە.