ئۆرگانیزمی تاکخانەیی یان ئۆرگانیزمی یەکخانەیی ئۆرگانیزمێکە لە یەک خانە پێک دێت، بە پێچەوانەی ئۆرگانیزمی فرەخانەیی کە لە گەلێک خانە پێک دێت. ئۆرگانیزمەکان بەسەر دوو پۆلی گشتیدا دابەش دەبن: ئۆرگانیزمە پرۆکاریۆتییەکان و ئۆرگانیزمە یووکاریۆتییەکان. گشت پرۆکاریۆتەکان تاکخانەیین و بۆ بەکتریاکان و کۆنەکان پۆلێن دەکرێن. زۆرێک لە یووکاریۆتەکان فرەخانەیین، بەڵام ھەندێکیان تاکخانەیین وەکوو سەرەتایی، قەوزەی تاکخانەیی، و کوارگی تاکخانەیی. ئۆرگانیزمی تاکخانەیی بە کۆنترین شێوەی ژیان دادەنرێت، بە جۆرێک کە ڕەنگە پرۆتۆسێڵە سەرەتایییەکان ٣٫٨–٤٫٠ ملیار ساڵ لەمەوپێش سەریان ھەڵدابێت.[1][2]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.