ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند (١ی تەممووزی ١٩١٦–٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠) خانمەکتەرێکی بەریتانی – ئەمریکی بوو.[1][2] زۆرینەی ژیانی کارکردنی لە نێوان ساڵانی ١٩٣٥ بۆ ١٩٨٨ بوو. ئەو لە ٤٩ فیلمدا دەرکەوتووە، بەیەکێک لە دیارترین و باشترین خانمە ئەکتەرانی سەردەمی خۆی دادەنرێت.[3] ئۆلیڤیا یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار. ئەو خووشکە بچووکی خانمەکتەری ھۆڵیوود جوان فۆنتەین بوو. ئۆلیڤیا لەپاڵ کارەکانی لە فیلم، لە بواری شانۆ و تەلەفزیۆنیش سەرکەوتووبوو.
ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Olivia de Havilland | |
لەدایکبوون | ١ی تەممووزی ١٩١٦ تۆکیۆ، ژاپۆن |
مردن | ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ساڵ ژیاوە) 16th arrondissement of Paris، فەڕەنسا | (١٠٤
ناوی کاتی لەدایکبوون | Olivia Mary de Havilland |
شوێنی ناشتن | گۆڕستانی پێر لاشێز |
باوک | Walter Augustus de Havilland |
دایک | Lilian Fontaine |
ھاوسەر | Marcus Goodrich، Pierre Galante |
منداڵ | Gisèle Galante، Benjamin Briggs Goodrich |
خزمەکان | Hereward de Havilland، Geoffrey de Havilland |
پیشە | سیناریۆنووس، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر |
بواری کار | film acting |
پەروەردە | Los Gatos High School، Notre Dame High School، Mills College at Northeastern |
دانیشتووی | 16th arrondissement of Paris |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٥ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
ئایین | Episcopal Church |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
وێبگە | http://www.oliviadehavilland.net |
بەرەوپێك هەیە | centenarian |
ئۆلیڤیا بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٣٥ بە فیلمی (Alibi Ike) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٣٩، بەشداریکرد لە فیلمی (Gone with the Wind)، بەھۆی فیلمەکەوە ناوبانگی زیاتر دەرکرد، وێڕای ئەوەی ڕۆڵەکەشی پاڵپشت بوو، ئۆلیڤیا لە فیلمەکە بە کارەکتەری مالینە ھامیڵتن ڕۆڵی گێڕا، ھەر بەھۆی فیلمەکەوە یەکەمین پاڵێوراوی بۆ پێنج خەڵاتی باشترین خانمەکتەری پاڵپشت وەرگرت لە خەڵاتەکانی ئۆسکار. لە ساڵی ١٩٤٦، دوای بەشداریکردنی بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (To Each His Own)، ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٤٩، بەھۆی فیلمی (The Heiress) ھەمان خەڵاتی بردەوە.[4]
ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند لەلایەن حکوومەتی فەڕەنسا، ئەمریکا و بەریتانیا خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی پێدراوە لەپای کارە ھونەرییەکانی.
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.