From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیحسان فەتاحیان (لەدایکبووی ١٩٨١ - مردووی ٢٠٠٩) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی لە ڕێگەی پێشمەرگایەتی لە حیزبی کۆمەڵە دا بە دەستی کاربەدستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ئێحسان فەتاحییان کوڕی عێزەتوڵڵا لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ لە شاری کرماشان،[1] ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری کامیاران قۆڵبەست کرا و بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا (موحاریبە) لەرێگای تێکدانی ئەمنییەتی میللی ئێران لەلایەن «بابایی» سەرۆکی لقی ١ی دادگای شاری سنە بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ شاری رامھورموز مەحکووم کرا. پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی پاڕیزەری ئیحسان فەتاحیان لەم حوکمە، دادگای پێداچوونەوە لە سەر داوای دادستانی گشتیی کامیاران، بەپێی بەندی ٣ی ماددەی ٢٢ی یاسای سازدانی دادگای گشتی و ئینقلاب و بەندەکانی ١٨٦ و ١٩٠ و ١٩١ی یاسای سزای ئیسلامی، سزای زیندانییان بە لەسێدارەدان زۆرتر کرد و وەڵامی داواکاری پارێزی ناوبراویان ڕەتکردەوە.
ئیحسان فەتاحیان کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانیی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٠٩، لە حەوشەی زیندانی شاری سنە لە سێدارە درا.
ئەو شەوەی کە بڕیار وابوو بەیانی زوو ئیحسان لە سێدارە بدرێت، کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری سنە و شارەکانی دەوروبەر بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆیان لەو بڕیارە لە بەر زیندانی سنە کۆبوونەوە.
ئایەتوڵڵا حسەینعەلی مونتەزیری لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە جێبەجێبوونی بڕیاری لەسێدارەدانی ئیحسان فەتاحیان گرت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.