ئیخناتون
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیخناتون[8] یان ئێخناتۆن [9] یان ئەخناتون[3] یان ئەخناتۆن، فیرعەونێکی دێرین بوو لە مێژووی دێرینی میسر کە فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ١٣٥٣ بۆ ١٣٣٦ی پێش زاین[3] یان ١٣٥١ تا ١٣٣٤ی پێش زاین[4] پاشا و فەرمانڕەوایی ھەژدەمین ئیمپراتۆریەت بووە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئیخناتوندا پێش ئەوەی بگات بە پێنجەم ساڵی فەرمانرەوایەکەی وەک ئامونحۆتێبی حەوتەم ناسرابوو ( لە مێژووی دێرینی میسر لە ئامونەوە وەرگیراوە)
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠٢١) |
| |||||
---|---|---|---|---|---|
ئامینۆفیسی چوارەم, Naphurureya, ئیخناتون[1][2] | |||||
Pharaoh | |||||
فەرمانڕەوایی | (ھەژدەم ئیمپراتۆریەتی میسر) | ||||
فیرعەونی پێشووتر | ئامونحوتبی سێیەم | ||||
فیرعەونی دواتر | سمنخ کا رەع | ||||
Royal titulary
| |||||
ھاوسەر |
| ||||
منداڵ(ەکان) |
| ||||
باوک | ئامونحوتبی سێیەم | ||||
دایک | تی | ||||
ڕێکەوتی مردن | ١٣٣٦ یان ١٣٣٤ی پێش زاین | ||||
شوێنی ناشتن |
| ||||
مۆنۆمێنت | Akhetaten, Gempaaten
|
وەکوو فیرعەونێک ئیخناتوون بەوە تێبینی کراوە کە وازی لە ئاینە دێرینەکانی میسر ھێنا و ئاینێکی نوێی (ئاینی ئاتوونی) بە میسر ناساند جیاوازی ئاینە دێرینەکانی میسر و ئەو ئاینەی ئیخناتون بە میسری ناساند، بەگوێرەی میسرییە شوێنەوارناسەکان کە ئاینی ئاتوونی وەک فۆرمێکی یەکتاپەرستی ڕەھا جیادەکرێتەوە لە ئاینەکانی تر و ئاینەکانی یەکتاپەرستی و تاک پەرستیە.[10][11]
دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ، ئەو فەرمانڕەوایانەی مافی بەرچاوو ڕوونیان نەبووە بۆ چوونە سەر تەختی ھەژدەم ئیمپراتۆریەت، ئەوا ئیمپراتۆریەتێکی نوێیان دامەزراندووە.[12][13]
مێژووی ئیخناتوون بەرەو لەناوچوون دەچوو لە مێژووی میسردا. بەڵام تا ئەوکاتەی لە سەدەی ١٩یەمی زاینی لە دۆزینەوەی شوێنی عەمەرنا کە لەم شوێنە ئیخناتوون پەرستگایەکی نوێی بۆ پەرستنی ئاتوون دروستکردبوو[14] لەمە زیاتر لە ١٩٠٧دا مۆمیایەک دۆزرایەوە لە گۆڕستانی ژمارە ٥٥ لە گوندی گۆڕستانی پاشایانی میسر، کە وا بینرا ئیخناتوون بێت بەگوێرەی ئیدوارد ئیرتۆن بەدەست کردن بە لێکۆلینەوە (تاقیکردنەوە و شیکاری بۆماوە-زانی) ئەوەی دۆزیەوە کە مۆمیاکە باوکی توت عنخ ئاموونە، بەڵام ناساندنی وەک ئیخناتوون پرسیاری لەدواوەیە..[6][7][15][16][17]