ئیریک سیگال
نووسەرێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیریک سیگال (ئینگلیزی: Erich Wolf Segal) (ماوەی ژیان: ١٦ی حوزەیرانی ١٩٣٧ تاوەکوو ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠) ڕۆماننووس و سیناریۆنووسی ئەمریکی بوو. لەساڵی ١٩٧٠ ڕۆمانی چیڕۆکی خۆشەویستی (Love Story) بڵاوکردەوە کە بووە یەکێ لە پڕفرۆشترین ڕۆمانەکان وە ڕۆمانەکە بۆ ماوەی ٤١ حەفتە لەلیستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەمریکا مایەوە هەروەها هەرهەمان ساڵ کرایە فیلم و ناوبراو بەوهۆیەوە خەڵاتی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی وەرگرت وەک باشترین سیناریۆ. بەرھەمگەلێکی ئیریک وەک سیناریۆ بۆ فیلمەکان بەکارھاتووە.
زانیاریی خێرا ئیریک سیگال, لەدایکبوون ...
ئیریک سیگال | |
---|---|
لەدایکبوون | ئیریک وۆلف سیگال (١٩٣٧-٠٦-١٦) ١٦ی حوزەیرانی ١٩٣٧ برووکلین, نیویۆرک, ئەمریکا |
مردن | ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠(٢٠١٠-٠١-١٧) (٧٢ ساڵ ژیاوە) لەندەن، بەریتانیا |
پیشە | نووسەر، سیناریۆنووس, مامۆستا |
نەتەوە | ئەمریکی |
دەرچووی زانکۆی | زانکۆی ھارڤارد |
ھاوسەر | کارین ماریەنا جەیمز(١٩٧٥–٢٠١٠; مەرگی خۆی; ٢ منداڵ) |
وێبگە | |
www |
دایخە