From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیسترلاب ( بە ئینگلیزی: Astrolabe بە عەرەبی: أسطرلاب ) ئامێرێکی گرنگی دیاریکردنی ئاڕاستە و کاتە. لە کۆندا لەلایەن گەردوونناسان و شوێنەوارناسان و فەلەکناسانەوە بەکارھێنراوە. یەکێک لە ھەرە کارە گرنگەکانی ئەم ئامێرە دیاریکردنی ئاڕاستەی خۆر ، مانگ ، ھەسارەکان و ئەستێرەکانە. ھەروەھا بۆ دیاریکردنی کاتی ناوچەیی. ئەم ئامێرە لە یۆنانی کۆن ، سەردەمی زێڕینی ئیسلام ، سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا و سەدەکانی ١٤ بۆ ١٧ لە فەڕەنسا بەکارھێراوە. ھەروەھا لە جیھانی ئیسلامیدا ئەم ئامێرە بۆ دیاریکردنی قیبلە و دیاریکردنی کاتەکانی نوێژیش بەکارھێنراوە.
ئیسترلاب پێکدێت لە قاپێکی کانزایی کە دابەش کراوە بەسەر چەند پلەیەکدا و بە دەوری ئەم پلانەدا دوو ژمێرەر دەخولێنەوە کە لە هەردوو لاوە دوو سەری تیژی هەیە ، ئەم ئامێرە لە شێوەی ستوونی هەڵدەواسراو ڕووی دەکرایە خۆر ، هەرکاتێک کە تیشکی خۆر بە دوو سەرە تیژەکەدا تێپەڕ ببوایە ، ئەوا بەرزی هەسارەکانی دەخوێندەوە ، لەو ئاستەی کە ژمێرەرەکەی لەسەر دەوەستا.[1]
هەروەها دیوی پشتەوەی ئەم ئامێرە دابەش دەبوو بەسەر (٣٦٠) پلە و یەک لەسەر چواری بازنەدا ، کە لەسەر هەندێکیان ناوی بورجەکان و ئاماژە پێویستەکانی کارکردنی تێدا دەنووسرا.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.