ئیفلیجیی خەو
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەنگگرتن یان ئیفلیجیی خەو (بە ئینگلیزی:Sleep Paralysis)، حاڵەتێکی تەنگە ھەناسەییە، وە نەتوانینی جووڵەیە لەکاتی خەودا، لەوانەیە ئیفلیجیی خەو]] شان بەشانی چەند ھۆیەک ڕووبدات وەکو ژانەسەر و نائاسوودەیی و پەشۆکاوی یان تەنگە ھەناسەیی، وەلەوانەشە بەبێ ھیچ نەخۆشیەک و ھۆیەک بێت. ئیفلیجی خەو توندترین حاڵەتە کە توشبووان توشی پەشۆکاوی خەو بکات ھەرچەندە ڕوودانی ئەم حاڵەتە کەمە. بێجگە لە ئیفلیج بوونی تەواوی ماسولکەکان، توشبوو ناتوانێ بجووڵێ و قسەش بکات، لەوانەیە توشبوو تووشی جۆرێک لە وڕێنەی بینین و بیستن ببێت، چونکە شتانێ دەبینێ و دەبیستێ کە ڕاستەقینە نین، بەمەش ترس و پەشۆکاوی زیاد دەکات. لەوانەیە ئیفلیجی خەو ڕوودانی دەگمەن بێت لای چەند کەسانێک، چونکە لە ژیانیاندا یەک جار تووشیان بووە یان لەشەوێکدا دووبارە بۆتەوە، لای چەند کەسانێکیش چەند جارێک ڕوودەدات.