From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمامعەلی ڕەحمان (بەناوی کاتی لەدایکبوونی ئیمۆمعەلی شەریپۆڤیچ ڕەحمۆنۆڤ، بە تاجیکی: Эмомалӣ Шарипович Раҳмонов؛ ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢) سیاسەتوانێکی تاجیکە کە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ەوە وەکوو سێیەمین سەرۆک کۆماری تاجیکستان کار دەکات. ئەو پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تاجیکستان بووە و بەشێوەی ڕاستەقینە وەکوو سەرۆکی دەوڵەت لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ەوە ھەتا ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ خزمەتی کردووە.[kurdish-alpha 1] ڕەحمان ھەروەھا لەو کاتەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا بوو لە ١٨ی ئازاری ١٩٩٨ەوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلی تاجیکستانە. ئەو لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩٩، بۆ ماوەی یەک ساڵ بە جێگری سەرۆکی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵبژێردرا.
ئیمامعەلی ڕەحمان Эмомали Раҳмон | |
---|---|
ئیمامعەلی ڕەحمان لە ساڵی ٢٠٢٣ | |
سێیەمین سەرۆک کۆماری تاجیکستان | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ | |
سەرۆک وەزیران | عەبدولجەلیل سەمەدۆڤ جەمشید کەریمۆڤ یەحیۆ عەزیمۆڤ عۆقیل عۆقیلۆڤ قۆھیر ڕەسووڵزادە |
پێشینە | ڕەحمان نەبیێڤ ئەکبەرشۆ ئەسکەندەرۆڤ (کاتی) |
سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلی تاجیکستان | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٨ی ئازاری ١٩٩٨ | |
پێشینە | عەبدولمەجید دۆستیێڤ |
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تاجیکستان | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ – ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ | |
سەرۆک وەزیران | ئەکبەر میرزۆیێڤ عەبدولمالیک عەبدوڵڵاجانۆڤ عەبدولجەلیل سەمەدۆڤ |
پێشینە | ئەکبەرشۆ ئەسکەندەرۆڤ |
پاشینە | ھەڵوەشایەوە |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئیمۆمعەلی شەریپۆڤیچ ڕەحمۆنۆڤ ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ دەنغەرە، کۆماری سۆسیالیستی تاجیکستان، سۆڤیەت (لە ئێستادا تاجیکستان) |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکراتی گەلی تاجیکستان (١٩٩٤–ئێستا) |
لایەنگیری سیاسی تر |
پارتی کۆمۆنیست (١٩٩٠–١٩٩٤) |
ھاوسەر(ەکان) | عەزیزمۆ ئەسەدوڵڵایێڤا (ھاوسەرگیری لە دەیەی ١٩٧٠) |
منداڵ(ەکان) | کوڕەکان: ڕۆستەم و سۆمۆن کچەکان: فیرووزە، ئۆزۆدە، زەرینە، تەھمینە، پەروینە، ڕوخشۆنە فەرزۆنە |
خوێندن لە | زانکۆی نیشتمانیی تاجیکستان |
واژوو | |
خەڵاتەکان | |
دڵسۆزی | |
خزمەت/لق | |
ساڵانی خزمەت |
|
پلە | جەنەڕاڵی سوپا |
ڕەحمان ڕژێمێکی دەسەڵاتخواز لە تاجیکستان بەڕێوە دەبات کە نیشانەکانی کەس پەرستی تێدایە. نەیارانی سیاسی سەرکوت دەکرێن، پێشێلکردنی مافەکان و ئازادییەکانی مرۆڤ بەرچاوە، ھەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەرانە نین و گەندەڵی و خزمگەریەتی لە دەسەڵاتدا بەربڵاوە.[1][2][3][4] پۆستە جۆراوجۆرە گرنگە حکوومییەکان لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەی ڕەحمان بەڕێوە دەبردرێن. بۆ نموونە کوڕێکی ڕەحمان بەناوی ڕۆستەم ئیمامعەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی شارەوانیی دووشەنبەیە.[5][6][7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.