ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ (بە ژاپۆنی: 後醍醐天皇) (لەدایکبووی ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٢٨٨ - ١٩ی ئەیلوولی ١٣٣٩) [1]٩٦مین ئیمپڕاتۆری ژاپۆن بوو،[2] ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە ١٣٣٣ دەست پێدەکات کاتێک کۆتایی بە زنحیرە شۆگنی کاماکورا دەھێنێت و سیستمێکی نوێ دادەمەزرێنێت بەناوی چاکسازییەکانی کێنمو بۆ ئەوەی خێزانی شاھانە بگەرێنێتەوە بۆ سەر پێگەی پێشووتری خۆی، وە ئەمە دوایین و کۆتا ئیمپڕاتۆر دەبێت لە ژاپۆن کە بتوانێت ڕاھێنانی دەسەڵات بکات و وڵات بەرێوە ببات تا وەکوو چاکسازییەکانی مێیجی لە ١٨٦٨[3] ھیچ یەکێک لە ئیمپراتۆرەکانی دوای خۆی جارێکی تر وەک خۆی پێگەی ئیمپراتۆری ناگرنەوە.
ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ 後醍醐天皇 | |
---|---|
ئیمپڕاتۆری ژاپۆن | |
فەرمانڕەوایی | ٢٩ی ئازاری ١٣١٨ - ١٨ی ئەیلوولی ١٣٣٩ |
تاج لەسەر نان | ٣٠ی نیسانی ١٣١٨ |
پێشوو | ھانازۆنۆ |
جێگر | گۆ-موراکامی Kōgon (Pretender) |
ھاوسەر | سایۆنجی کیشی شازادەخاتوون جونشی |
منداڵ(ەکان) لەنێوان ئەوانی تر... | شازادە مۆری-یۆشی Prince Takanaga Prince Munenaga شازادە تسونێناگا شازادە ناریناگا ئیمپڕاتۆر گۆ-موراکامی شازادە کانێیۆشی |
خێزان | یاماتۆ |
باوک | ئیمپڕاتۆر گۆ-ئودا |
دایک | فوجیوارا نۆ چوشی |
لەدایکبوون | ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٢٨٨ ھێیان-کیۆ, زنجیرە شۆگنی کاماکورا |
مردن | ١٩ی ئەیلوولی ١٣٣٩ ساڵ ژیاوە) یۆشینۆ نۆ ئانگو (نارا), زنجیرە شۆگنی ئەشیگاکا | (٥٠
ناشتن | Tō-no-o no misasagi (Nara) |
واژوو | [[File:|125px|alt=|واژووی ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ]] |
ھەرچۆنێک بێت ئەو سیستمەی ئیمپڕاتۆر گۆ-دایگۆ دایمەزراند تەمەنێکی کەمی ھەبوو کەوا لە ١٣٣٦ لەلایەن ئەشیگاکا تاکاوجی کۆتایی بە سیستمەکەی ھێنرا و دووبارە زنجیرە فەرمانڕەواییەتییەکی تر زیندوو بوویەوە ئەمجارە بەناوی زنجیرە شۆگنی ئەشیکاگادوای دامەزراندن خێزانی ئیمپراتۆریان کرد بە دووبەش و دژ بەرامبەر بە یەک، ئەمەش وایکرد خێزانی شاھانەی ژاپۆن ببنە دوو بەش بەرەیەک لە باکوور و بەرەیەکیش لە باشوور، بەرەی باشوور لە کیۆتۆ و بەرەی باشوور لە یۆشینۆ، فەرمانڕەواییەتی ئەشیگاکا و پشتگیری بەرەی باکووری کرد کە لە کیۆتۆ نیشتەجێبوون.
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.