![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f1/Admiral_Ivan_Isakov%252C_March_1945.jpg/640px-Admiral_Ivan_Isakov%252C_March_1945.jpg&w=640&q=50)
ئیڤان ئیساکۆڤ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیڤان ستێپانۆڤیچ ئیساکۆڤ (بە ئەرمەنی: Հովհաննես Իսակով, بە ڕووسی: Иван Степанович Исаков (٢٢ی ئاب (ساڵنامەی جوولیانی ١٠ی ئابی) ١٨٩٤ – ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧)) لەدایکبووی ھۆڤانێس تێر-ئیساھاکیان بووە فەرماندەی سەربازی ئەرمەنی سۆڤیەت بووە، سەرۆکی ئەرکانی ھێزی دەریایی سۆڤیەت بووە، جێگری وەزیری ھێزی دەریایی یەکێتی سۆڤیەت بووە، پلەی دەریاوانی بەلەمەکانی یەکێتی سۆڤیەت بووە. ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە داڕشتنی ھێزی دەریایی سۆڤیەت بەتایبەتی فلۆتیلاکانی دەریای باڵتیک و ڕەش لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا. ئیساکۆڤ جگە لە کاری سەربازی، لە ساڵی ١٩٥٨ بووەتە ئەندام و نووسەری لیژنەی ئۆقیانوگرافی ئەکادیمیای زانستی یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٦٧، بووەتە ئەندامی فەخری ئەکادیمیای زانستی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەت لە ئەرمەنستان.[1]
ئیڤان ئیساکۆڤ | |
---|---|
بە ئەرمەنی: Հովհաննես Ստեփանի Իսակով | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٢ی ئابی ١٨٩٤ Hacıkənd (Gəncə)، ئازەربایجان |
مردن | ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧(١٩٦٧-١٠-١١) (٧٣ ساڵ ژیاوە) مۆسکۆ، ڕووسیا |
دڵسۆزی | یەکێتیی سۆڤیەت |
شوێنی ناشتن | گۆڕستانی نۆڤۆدیڤیچی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ڕووسی |
پیشە | کارمەندانی سەربازی، سیاسەتوان |
بواری کار | سەربازی، مێژووی سەربازی، وێژە |
شوێنی کارکردن | N.G. Kuznetsov Naval Academy |
پۆستەکان | جێگری سۆڤییەتی باڵای یەکێتی سۆڤیەت |
پەروەردە | Q4339470، N.G. Kuznetsov Naval Academy |
پلەی ئەکادیمی | Q56706577 |
شوێنی کار | یەکێتیی سۆڤیەت |
دەستپێکی چالاکی | ١٩١٧ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
نەژاد | خەڵکی ئەرمەنی |
پلەی سەربازی | دەریاوان لە بەلەمەکانی یەکێتی سۆڤیەت |
فەرماندە | Russian Baltic Fleet |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی یەکەم، شەڕی ناوخۆیی ڕووسیا، بەرەی ڕۆژهەڵات |
لقی سەربازی | Soviet Navy |
ئەندامی | ئەکادیمیای زانستەکانی یەکێتی سۆڤیەت |
ھەردوو یەکێتی سۆڤیەت و ئەرمەنستان مۆری پۆستەیان دەرکردووە کە تایبەتە بە ئیساکۆڤ. شەقامێک لە یەریڤان بە ناوی ئەوەوە ناونراوە، ھەروەھا کروزەرێکی پێشووی سۆڤیەت[2] و فڕۆکەیەکی فرێگاتی ڕووسی.[3]