From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەرژەنتین یەکێکە لە سەرکەوتووترین ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێ لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، سێ جامی جیھانیی بەدەستھێناوە: لە ساڵانی ١٩٧٨ و ١٩٨٦ و ٢٠٢٢.[1][2][3][4] ھەروەھا ئەرژەنتین سێ جار پلەی دووەمی بەدەستھێناوە: لە ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٩٠ و ٢٠١٤.[5][6][7]ھەڵبژاردەکە جگە لە ٤ جامی جیھانیی لە ھەموو خولەکانی دیکەبەشداری کردووە.[8] ئەرژەنتین میوانداری جامی جیھانیی ساڵی ١٩٧٨ی کرد و گەیشتە یاریی کۆتاییی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، ئەمە دووەمجار بوو لەسەر یەک ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بگاتە یاریی کۆتاییی دوای ئەوەی پێشتر لە ساڵی ١٩٧٤ گەیشتبووە ئەو قۆناغە و یارییەکەی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا دۆڕاندبوو.[9]ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا سوپەرستارێکی تایبەتی خۆی لەدەستدابوو ئەویش یۆھان کرۆیف بوو پەیوەندی بە پێکھاتەکانی جامی جیھانیی ١٩٧٨ەوە نەکرد بەھۆی ھەوڵێکی ڕفاندن کە لە ساڵی ١٩٧٧ ڕوویدا. دوای ٣٠ ساڵ ئەم زانیارییەی ئاشکرا کرد. ئەرژەنتین توانی بە ئەنجامی ٣–١ یارییەکە بباتەوە و یەک نازناوی خۆی بەدەست بھێنێت. پاشان دوای ھەشت ساڵ لە سەرکەوتنەکەی لەسەر خاکی خۆی، ئەرژەنتین بۆ جاری دووەم نازناوی جامی جیھانیی بەدەستھێنا. دیێگۆ مارادۆنا بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژێردرا، دوای ئەوەی پێنج گۆڵی تۆمارکرد. یارییەکە لەبەردەم ئامادەبوونی ١١٤ ھەزار و ٦٠٠ کەس ئەنجامدرا. ساڵی ٢٠٢٢ ئەرژەنتین بۆ جارێکی دیکە گەیشتە یاریی کۆتایی یارییەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە یاریگای نیودەوڵەتی لوسێل لە شاری لوسێل بەڕێوەچوو کە ھاوتایە لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانی دەوڵەتی قەتەر. کاتی ئاسایی و زۆرکراوی یارییەکە بە ئەنجانی ٣–٣ کۆتایی ھات بۆیە پەنابرایە بەر لێدانەیەکلایکەرەوەکان و ئەرژەنتین توانی بە ئەنجامی ٤–٢ یارییەکە بباتەوە و بۆجاری سێیەم لە مێژوویدا نازناوەکە بەرزبکاتەوە.[10][11]لیۆنێل مێسی لە ١٩ یاریدا کاپتنی ھەڵبژاردەکە بووە. بە کۆی گشتی ٢٦ یاری لیۆنێل مێسی بە یەکەم یاریزانی ھەڵبژاردەکە و ھەروەھا پاڵەوانێتییەکە دادەنرێت کە زۆرترین یاری ئەنجامداوە. لەھەمانکاتدا گۆڵکاری ھەڵبژاردەکەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا بە تۆمارکردنی ١٣ گۆڵ، دوای ئەو گابریێل باتیستوتا دێت بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.