ئەساسنز کرید
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەساسنز کرید (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed) یارێکی ڤیدیۆیییە لەلایەن کۆمپانیای یوبی سۆفت مۆنتریاڵ لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بەرھەم ھێنراوە، بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و پلەی ستەیشن ٣ و ھەروەھا دوایی (لە ساڵی ٢٠٠٨) وەشانی تایبەت بە کۆمپیوتەر. چیرۆکی یارییەکە باس لە ماوەی سێیەم شاڵاوی خاچھەڵگران لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی لە ساڵی ١١٩١ دەکات. کەسایەتی سەرەکی لە بەشی یەکەم ناوی ئەلتائیر (بە عەرەبی: الطائير) بووە کە دەچێتەوە سەر کۆمەڵەی یان خێڵی ئەساسنەکان (assassins، بە کوردی بەمانای پیاوکوژان دەگەیەنێ). لەلایەن مامۆستاکەیەوە ھاندەدرێت بۆ ئەوەی ئەو ھۆکارانە نەھێڵ کە دەبنە ھۆی دروستبونی جەنگی خاچھەڵگرەکان. یاریکەر دەتوانێ لەنێوان شارەکانی قودس، عەکا، دیمەشق و مەسیاف بە ئازادی بسوڕێتەوە واتا ناوچەیکراوەن. ئەم یارییە بە بەناوبانگترین و بەھێزترین یاری ھەژمارکراوە و نازناوی «باشترین یاری ئاکشن» ی پێدراوە لەلایەن پێگەی ئای جی ئێن (IGN).
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ڕێبازی بکوژان Assassin's Creed | |
---|---|
پەرەپێدەر | یوبی سۆفت مۆنتریاڵ |
بڵاوکەرەوە | یوبی سۆفت |
دەرھێنەر | پاتریس دیسیلێتس |
بەرھەمھێنەر | جەید رایمۆند |
ھوونەرمەند | ڕایفاڵ لاکۆست |
نووسەر | کۆری مای دۆما وێندس چۆوە |
ئاوازدانەر | جێسپێر کید، Neil Davidge |
زنجیرە | ئەساسنز کرید |
بزوێنەر | ئەنڤیڵ ھاڤۆک |
سەکۆ | پلەی ستەیشن ٣ ئێکس بۆکس ٣٦٠ مایکرۆسۆفت ویندۆز |
بڵاوبوونەوە | تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ |
چەشن | ئاکشن-سەرکەشی، جیھانی کراوە |
شێواز | یەک یاریکەر |