ئەسامی ساتۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەسامی ساتۆ یان ئاسامی (بە ژاپۆنی: 佐藤麻美) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە بەناوی ئەفسانەی کۆرا (٢٠١٢‒٢٠١٤). کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە.
زانیاریی خێرا ئەسامی ساتۆ, یەکەم دەرکەوتن ...
ئەسامی ساتۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | ئەفسانەی کۆرا (وەرزی یەکەم) |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
نەخشێنراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنتێزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | مێ |
پیشە | پیشەساز |
خێزان | ھیرۆشی ساتۆ (باوک)، یاسوکۆ ساتۆ (دایک) |
نەتەوە | شاری کۆمار، کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان |
ملکەچپێکردنەکان | نییە |
دایخە
پێچەوانەی زۆرێک لە کارەکتەرەکانی جیھانی ئەفسانەی کۆرا، ئەسامی توانای ملکەچپێکردنی نییە، یان و ناتوانێت ھیچ کام لە چوار توخمەکە دروست بکات و کۆنترۆڵیان بکات یان دەستکاریان بکات. ئەو تاکە منداڵی پیشەساز و سەرمایەدار، ھیرۆشی ساتۆیە،[1] کە کۆمپانیایەکی پیشەسازی لە شاری کۆمار دامەزراندووە و گەورەترین داھێنانەکانی سەردەمیی مۆدێرنی لە شارەکە بنیادناوە. ئەسامی فڕۆکەوان و ئەندازیارێکی لێھاتوو، شەڕکەرێک بەھێزە.[2][3][4]