From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلێکساندەر نیکۆلایڤیچ لۆدیگین، دوای کۆچکردنی بۆ ئەمریکا بە ئەلێکساندەر دی لۆدیگوین ناسراوە (بە ڕووسی: Александр Николаевич Лодыгин؛ ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٧ – ١٦ی ئازاری ١٩٢٣) ئەندازیار و داھێنەری کارەبای ڕووسی بووە، یەکێک بووە لە داھێنەرانی گڵۆپی ئینکاندێسێنت.[1]
ئەلێکساندەر لۆدیگین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٧ Sten'shino، ڕووسیا |
مردن | ١٦ی ئازاری ١٩٢٣ ساڵ ژیاوە) بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٧٥
پیشە | داھێنەر، ئەندازیار، entrepreneur |
بواری کار | ئەندازیاریی کارەبا |
پەروەردە | Alekseev military school، Voronezh Cadet Corps، Saint Petersburg State Institute of Technology |
خەڵاتەکان | Order of Saint Stanislaus, 3rd class، Lomonosov Prize |
ئەلێکساندەر نیکۆلایڤیچ لۆدیگین لە گوندی ستێنشینۆ لە ویلایەتی تامبۆڤ لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا لەدایکبووە. دایک و باوکی لە بنەماڵەیەکی زۆر کۆن و بەڕێز بوون (نەوەی دەندرێی کۆبیلا وەک ڕۆمانۆڤەکان)، بەڵام خاوەنی توانایەکی زۆر مامناوەند بوون. لە قوتابخانەی کادێتی تامبۆڤ (١٨٥٩–١٨٦٥) خوێندوویەتی. پاشان لە فەوجەکەی ٧١ی بێلێڤدا خزمەت دەکات، و لە ساڵانی ١٨٦٦–١٨٦٨ لە قوتابخانەی پیادەی مۆسکۆ خوێندوویەتی. ھەر زوو دوای تەواوکردنی خوێندنی سەربازی خۆی لە سەربازی خانەنشین بوو و وەک کرێکار لە کارگەی چەکی تولا کاری دەکرد.[2][3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.