ئەندازیاریی کشتوکاڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندازیاریی کشتوکاڵ (بە ئینگلیزی: Agricultural engineering) کە بە ئەندازیاریی کشتوکاڵ و بایۆسیستەم (Biosystem) ناسراوە بواری خوێندن و بەکارھێنانی زانستی ئەندازیاری و بنەماکانی دیزاینە بۆ مەبەستی کشتوکاڵ و تێکەڵکردنی دیسپلینە ھەمەجۆرەکانی میکانیکی و مەدەنی و کارەبایی و زانستی بۆ باشترکردنی کارامەیی کێڵگەکان و کۆمپانیای بازرگانیی کشتوکاڵ و ھەروەھا بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی سەرچاوە سروشتی و نوێکراوەکان.[1]
زانیاریی خێرا پیشە, ناوەکان ...
پیشە | |
---|---|
ناوەکان | ئەندازیاری کشتوکاڵ، ئەندازیاری کشتوکاڵ و بایۆسیستەمەکان |
جۆری پیشە | پرۆفیشناڵ |
بەشە چالاکەکان | ئەندازیاری، کشتوکاڵ |
دەربارە | |
شوێنی کارکردن | ئەندازیاری، بازرگانی کشتوکاڵ, کێڵگە |
پیشە پەیوەندیدارەکان | پسپۆڕی کشتوکاڵ, جووتیار، کرێکاری کێڵگە، ئەندازیار |
دایخە
ئەندازیارێکی کشتوکاڵ ئەو ئەندازیارەیە کە ئەزموون و باکگراوندی کشتوکاڵی ھەیە. ئەندازیارانی کشتوکاڵ دیزاین و پلانی ئەندازیاری لەپرۆژەیەکی کشتوکاڵی دا دروست دەکەن کە عادەتەن بە ھاوبەشی لەگەڵ پسپۆڕێکی کشتوکاڵ کە زیاتر شارەزایی لە بواری کشتوکاڵ و زانستی کشتوکاڵی دا ھەیە.[2]