ئەندامی دەستکرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندامی دەستکرد ئامێرێکی دەستکردە کە جێگەی بەشێکی ونبووی جەستە دەگرێتەوە، کە لەوانەیە لە ڕێگەی زەبر، نەخۆشی، یان حاڵەتێکەوە کە لە کاتی لەدایکبووندا ھەبێت (تێکچوونی زگماکی) لەدەست چووبێت. لە ڕاستیدا ئەندامی دەستکرد جێگەی ئەو بەشە یان ئەندامە لەدەستچووە دەگرێتەوە تا ئەندامەکە بتوانێت ھەموو یان بەشێک لە کارە لەدەستچووەکانی بەدەستبھێنێتەوە.[1][2] لە ھەندێک حاڵەتدا ئەندامی دەستکردەکە تەنھا لایەنێکی جوانی ھەیە. لە نێوان جۆرەکانی دەستکرددا دەتوانین ئاماژە بە ددانی دەستکرد و قاچی دەستکرد و دەستی دەستکرد[3] بکەین.[4]