باتڵفیڵد (زنجیرە)
From Wikipedia, the free encyclopedia
باتڵفیڵد زنجیرەی یارییەکی ڤیدیۆیی کەسی-یەکەمی تەقەکەرە یەکەم جار کە دەستی پێکرد لەسەر سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئۆ ئێس ئێکس بوو، یەکەم یارییان باتڵفیڵد ١٩٤٢ بوو لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە. زنجیرەکە لەلایەن کۆمپانیای ئی ئەی دایسـی سویدییەوە پەرەی پێدرا و لەلایەن کۆمپانیای ئیلکترۆنیک ئارتـی ئەمریکییەوە بڵاوکرایەوە. ئەم یارییە زیادتر سەرنجی لەسەر نەخشەی گەورە و بەکۆمەڵ یاریکردن و شەڕی ئۆتۆمبێلە جەنگییەکانە بە بەراوردکردنی بە یارییە ھاوشێوەکانی، یارییەکە زیادتر سەرنجی لەسەر چەندیاریکەری سەرھێڵە. تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ باتڵفیڵد بە سەرجەم یارییەکانییەوە لە ھەموو جیھاندا لەلایەن زیادتر لە ٥٠ ملیۆن کەسەوە یاری پێ کراوە،[1] بەکۆی ھەر ١١ یاری و ١٢ زیادکراوەکانی کە لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە بڵاوکرابوونەوە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
زانیاریی خێرا باتڵفیڵد, شیواز ...
باتڵفیڵد | |
---|---|
شیواز | کەسی یەکەمی تەقەکەر |
پەرەپێدەر | EA DICE Visceral Games |
بڵاوکەرەوە | Electronic Arts |
سەکۆی یارییەکە | مایکرۆسۆفت ویندۆز، OS X, پلەیستەیشن ٢, Xbox, پلەی ستەیشن ٣, ئێکس بۆکس ٣٦٠, پلەی ستەیشن ٤, Xbox One |
سەکۆی سەرەکی | مایکرۆسۆفت ویندز |
یەکەم دەرچوون | باتڵفیڵد ١٩٤٢ ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ |
کۆتا دەرچوون | باتڵفیڵد ٢٠٤٢ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ |
ماڵپەڕی فەرمی | www |
دایخە