باخە ھەڵواسراوەکانی بابل
From Wikipedia, the free encyclopedia
باخە ھەڵواسراوەکانی بابل پێکھاتووە لە چوار بەش کە لە شێوەی بەلەکۆنە و لەسەر چوار پایەی گەورە ڕاگیراوە کە بەرزاییەکەی ٧٥ پێیە، ھەر یەکەیان دوو دەرگای ھەبووە واتە ٨ دەرگا، و لە ھەموویان جوانتر و بەناوبانگتر دەرگای عەشتارە.
باخچە ھەڵواسراوەکان نیشانەی لێھاتوویی مرۆڤێکی تاکە کە لە کەشوھەوایەکی وشک و گەرمی بیابان توانی ئەم بەھەشتە لە ڕووەک و درەخت و گوڵ و گوڵزار دروست بکات، ھەڵبەت ئەویش پادشای بابلییەکانە نەبووخەد نەسری دووەم کە دژی یاسای سروشت وەستا، تا دڵی سیمرامیسی ھاوسەری خۆش بکات. ھەڵبەت ئەم شاکارە سحراوییە بە دیواری زەبەلاح و بەربەستی ئاوی چواردەور درابوو تا پارێزراوو بێ لە دەست تەماحکاران و نەیارانی مەملەکەت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باخە ھەڵواسراوەکانی بابل تێدایە. |
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.