باری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
زنجیرەیەکی کۆمیدیی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
باری زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی تاوانی کۆمیدیای ڕەشی ئەمریکییە لە لایەن ئاڵێک بێڕک و بێڵ ھەیدەرەوە دروستکراوە کە لە ئازاری ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار لەسەر ئێچ بی ئۆ پەخشکرا. ھەیدر ڕۆڵی باری بێرکمان دەگێڕێت، بکوژێکی بە کرێگیراوی ئۆھایۆ بۆ لۆس ئانجڵەس دەچێت تا کەسێک بکوژێت و بەڵام خۆی دەبینێتەوە لە پۆلێکی ڕۆڵگێڕان کە جین کوسونۆ (ھێنری وینکڵەر) دەیڵێتەوە، کە لەوێ ئەکتەری ھیواخواز سالی ڕید (سارا گۆڵدبێرگ) دەبینێت و دەربارەی ڕابردووی خۆی پرسیاری بۆ دروست دەبێت لەبەر ئەوەی لەگەڵ تاوانبارانی وەک مۆنرۆ فۆچس (ستیفن ڕوت) و نۆھۆ ھانک (ئەنتۆنی کاریگن) کار دەکات. وەرزی دووەم لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ بۆ یەکەم جار پەخشکرا، ئێچ بی ئۆ لە نیسانی ٢٠١٩دا زنجیرەکەی بۆ وەرزی سێیەم نوێکردەوە.
چەشن |
|
---|---|
دانەر |
|
ئەکتەران |
|
بابەتی کردنەوە | "Change for the World" by Charles Bradley |
ئاوازدانەر(ان) | دەیڤد وینگۆ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٢ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٦ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
مۆنتاژ |
|
وێنەگر |
|
کامێرا | Single-camera |
ماوەی پەخش | ٢٦–٣٥ خوولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | Warner Bros. Television Distribution |
تۆڕ | HBO |
فۆرماتی وێنە | 1080i (HDTV) |
فۆرماتی دەنگ | 5.1 surround |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ (2018-03-25) – present (present) |
ماڵپەڕی فەرمی |
باری لە لایەن ڕەخنەگرانەوە پیایا ھەڵدراوە، کە زۆرترین بۆ نووسینەکەی، کۆمیدیاکەی، کەسایەتییەکانی، ڕۆڵگێڕانەکانی (بە تایبەتی ھەیدەر) ڕۆشتووە، و چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، کە ٣٠ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایمی تێیدایە، ھەیدەر دوو جار خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە زنجیرەیەکی کۆمیدی برۆدۆتەوە، لە کاتێکدا وینکڵەر خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەر بۆ زنجیرەکەی کۆمیدی ۆ ڕۆڵگێڕانەکەی لە وەرزی یەکەمدا بردۆتەوە. بۆ وەرزی دووەم ھەر یەکێک لە ویکڵەر و ڕوت و کاڕیگن بۆ خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر پاڵێوران، لە کاتێکدا گۆڵدێرگ بۆ باشترین کچە ئەکتەری یاریدەدەر پاڵێورا.