بازاڕی دارایی سعودیە
From Wikipedia, the free encyclopedia
(عەرەبی السوق المالیة السعودیة) بازاڕێکی یەکگرتووی نرخەکانە لە سعودیە. لەڕیزبەندی ١١ ھەمین بازاڕە جیھانییەکان. بەرزترین ئاستی بازاڕەکە لە ڕۆژی ٢٥ی شووباتی ٢٠٠٦ بوو کاتێک کۆی خاڵەکانی گەیشتە (٢٠٩٦٦.٥٨) خاڵ، نزمترین ئاستی بازاڕەکە لەساڵی ٢٠٠٧ بوو کاتێک خاڵەکانی لەژێر (٤٥٠٠) خاڵەوە بوو، لەو کاتەدا بازاڕەکە زیانێکی پێگەیشت کە ٢ تریلیۆن ڕیاڵ بوو.
بازاڕەکە لە ڕۆژی شەممە تاوەکو چوار شەممە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تاوەکو ٣و نیوی عەسر کراوەیە.