بازنەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١
From Wikipedia, the free encyclopedia
بازنەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١ سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سنووری جوگرافیایی پارێزگای دھۆک. ئەمەش دوای ئەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری تێداکرا و بازنەکانی ھەڵبژاردنی لە ١٨ بازنە بۆ ٨٣ بازنە دابەشکرد.[1][2] لەم ھەڵبژاردنە پارێزگای دھۆک، یەکێک لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردیستان دابەشکراوە بەسەر ٣ بازنەی سەرەکی، ژمارە و ناوی کاندیدەکانیش لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە جیاوازی ھەیە و دەنگی ھیچ کەسێک لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە ناچێت. بە شێوەیەکی گشتی ١٥٠ کاندید بۆ بەدەست ھێنانی ١١ کورسی پەڕلەمانی عێراق پێشبڕکێ دەکەن. لە پارێزگای دھۆک ٨٢٢٬٧٠٣ ھەزار کەس مافی دەنگانی ھەیە.