بازنەکانی پارێزگای ھەولێر لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١
From Wikipedia, the free encyclopedia
بازنەکانی پارێزگای ھەولێر لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١ سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سنووری جوگرافیایی پارێزگای ھەولێر. ئەمەش دوای ئەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری تێداکرا و بازنەکانی ھەڵبژاردنی لە ١٨ بازنە بۆ ٨٣ بازنە دابەشکرد.[1] لەم ھەڵبژاردنە پارێزگای ھەولێر دابەشکراوە بەسەر ٤ بازنەی سەرەکی، ژمارە و ناوی کاندیدەکانیش لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە جیاوازی ھەیە و دەنگی ھیچ کەسێک لە بازنەیەک بۆ بازنەیەکی دیکە ناچێت. بە شێوەیەکی گشتی بەربژێرەکان بۆ بەدەست ھێنانی ١٥ کورسی پەڕلەمانی عێراق پێشبڕکێ دەکەن. لە پارێزگای ھەولێر ١٬٢٣٨٬٣٧٩ کەس مافی دەنگانی ھەبوو.[2][3]
زانیاریی خێرا پارێزگای ھەولێر محافظة أربیل, وڵات ...
پارێزگای ھەولێر
محافظة أربیل | |
---|---|
پارێزگا | |
وڵات | عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
وێبگە | hawlergov.org |
دایخە