From Wikipedia, the free encyclopedia
گەلی باشکیر یان باشکیرەکان (/ˈbɑːʃkɪərz/; Bashkir: Башҡорттар، بە لاتینی: Bashqorttar, ئای پی ئەی: /bɑʃqortˈtɑr/; بە ڕووسی: Башкиры، گۆکردن [bɐʂˈkʲirɨ]) گرووپێکی ڕەگەزی کیپچاکە تورکەکانن کە بنەچەی ڕەسەنیان لە ڕووسیایە و زۆرینەیان لە ناوچەی باشکیرستان نیشتەجێن، و کەمینەیەکیشیان بەسەر وڵاتانی دراوسێی ڕووسیادا دابەشبون، لەوانە کازاخستان و ئۆزبەکستان. زۆربەی باشکیرەکان بە زمانی باشکیر قسە دەکەن کە پەیوەندییەکی نزیکیان بە زمانەکانی تەتار و کازاخییەوە ھەیە کە سەر بە لقی کیپچاکی زمانە تورکییەکانن، ئەوان پەیوەندی مێژوویی و کولتوورییان لەگەڵ گەلانی بەرفراوانی تورکدا ھەیە، باشکیرەکان بە شێوەیەکی سەرەکی موسڵمانی سوننەی مەزھەبی حەنەفی یان قوتابخانەی فیقھین و پەیڕەوی لە عەقیدەی جادید دەکەن. دوای شۆڕشی بەلشەفیکی ساڵی ١٩١٧، قۆرۆڵتایەکانی سەرتاسەری باشکیر (کۆنفرانسی) گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە کۆمارێکی سەربەخۆی باشکیری لەناو ڕووسیادا پێکبھێنرێت، لە ئەنجامدا لە ١٥ ی تشرینی دووەمی ١٩١٧دا شورۆ (ئەنجومەن)ی ناوچەی باشکیری (ناوەندی) کە لەلایەن ئەخمەتزەکی وەلیدی تیوغانەوە فەرمانڕەوایی دەکرا، دامەزراندنی یەکەمین کۆماری سەربەخۆی باشکیری لەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتووانی باشکیرییان تێدابوو لەوانە: ئۆرێنبۆرگ، پێرم، سامارا، پارێزگاکانی ئوفا و قەوارەی سەربەخۆی باشکوردستان لە ١٥ ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ دامەزراند، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر باشکیرستانی کردە یەکەم کۆماری تورکی دیموکراتیک لە مێژوودا.
بە باشکیری: Башҡорттар | |
---|---|
ژمارەی دانیشتووان | |
نزیکەی ٢ ملیۆن کەس[1] | |
ئەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانەکەی باشکیرن | |
ئۆزبەکستان | ٥٨٬٥٠٠[3] |
کازاخستان | ٤١٬٠٠٠[4] |
تاجیکستان | ٨٬٤٠٠[5] |
تورکمانستان | ٨٬٠٠٠[6] |
ئوکراینا | ٤٬٢٥٣[7] |
بیلاڕووس | ١٬٢٠٠[8] |
قرغیزستان | ١٬١١١[9] |
مۆلدۆڤا | ٦١٠[10] |
ئازەربایجان | ٥٣٣[11] |
لیتوانیا | ٤٠٠[12] |
گورجستان | ٣٧٩[13] |
لاتڤیا | ٣٠٠[14] |
ئەرمەنستان | ١٤٥[15] |
ئیستۆنیا | ١١٢[16] |
زمانەکان | |
باشکیر، ڕووسی، تاتار[17] | |
ئایین | |
ئیسلامی سوننی[18] | |
گرووپە ڕەگەزییەکان | |
تاتارەکان، کازاخەکان،[19] نۆگایس،[20][21] تاتارە کریمیایایییەکان[22] |
لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٩ کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئۆتۆنۆمی باشکیر لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکانی حکوومەتی ڕووسیا پێکھێنرا.
زمانی باشکیر زمانێکی تورکی گرووپی کیپچاکە، کە سێ زاراوەی سەرەکی ھەیە: باشووری، ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژاوا کە دەکەوێتە ناوچەی باشکیرستانی مێژوویییەوە.
لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ ی ڕووسیادا نزیکەی ١٬١٥٢٬٤٠٤ قسەکەری باشکیر لە ڕووسیا تۆمارکراوە، کە زمانی ڕەسەنی ١٬١٣٣٬٣٣٩ کەسە کە (٧١٫٧٪ ی کۆی ژمارەی باشکیرەکان پێکدێنن، ڕاپۆرتی زمانی دایک)، زمانی تاتار وەک زمانی زکماکی ٢٣٠ ھەزار و ٨٤٦ کەس (١٤٫٦٪)، و زمانی ڕووسی وەک زمانی زکماکی ٢١٦ ھەزار و ٦٦ کەس (١٣٫٧٪) تۆمارکراوە، زۆربەی باشکیرەکان بەھەردوو زمانی باشکیر و ڕووسی گفتوگۆ دەکەن.
دانیشتووانی گەلی باشکیر بە نزیکەی ٢ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێن، بەڵام لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ ی ڕووسیادا بە ١٬٥٨٤٬٥٥٤ کەس لە ڕووسیا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە ١٬١٧٢٬٢٨٧ کەسیان لە باشکیرستان دەژین بە ڕێژەی (٢٩٫٥٪ ی کۆی دانیشتووانی کۆمارەکە).
باشکیرەکان بە شێوەیەکی نەریتی سەرقاڵی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ھەنگ بەخێوکردنن، باشکیرە نیوە کۆچەرییەکان زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکاندا یان بەناو چەمەکاندا گەشت دەکەن و ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن، ھەنگەوانی لە شانە کێوییەکان نەریتێکی تری باشکیرییەکانە کە لە ناوچەی بورزیانسکی لە نزیک دەشکەوتی کاپۆڤا ئەنجام دەدرێت.[23]
لە سەردەمی پێش ھاتنی ئیسلامدا باشکیرەکان پەیڕەوییان لە ئەنیمیزم و شامانیزمیان دەکرد لەگەڵ کەمینەیەک لە تەنگریزمیان.[24][25]
باشکیرەکان لە سەدەی ١٠ زایینییدا بوونەتە موسڵمان،[26][23] ئیبن فەدلان کە ڕێبوارێکی عەرەب بوو لە ساڵی ٩٢١ز دا لەگەڵ بەشێک لە باشکیرەکان ئاشنابوو کە پێشتر موسڵمان ببوون،[27] دوایین سەلماندن لەسەر ئیسلام لە ناو باشکیرەکاندا لە ساڵانی ١٣٢٠ و ١٣٣٠ لە سەردەمی ھۆردی زێڕین پشت ڕاستکراوەتەوە، گۆڕستانی حسێن-بێک شوێنی ناشتنی یەکەم ئیمامی باشکیرەکانە لە باشکیرستانی ھاوچەرخ نێژراوە، گۆڕستانەکە بینایەکی سەدەی ١٤ یە کە شاژنە کاترینای دووەم لە ساڵی ١٧٨٨ دا ناوەندی ڕۆحی محەممەدی ئۆرنبۆرگی لە شاری ئوفا دامەزراند، کە یەکەم ناوەندی بەڕێوەبردنی موسڵمانان بوو لە ڕووسیا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.