ڕێکخراوێکی ئیسلامی چەکداری فەلەستینی From Wikipedia, the free encyclopedia
بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین(بە عەرەبی: حركة الجهاد الإسلامي في فلسطين) ڕێکخراوێکی سەربازیی فەلەستینییە کە ئیسلام وەک ڕێگای ژیان و جیھاد وەردەگرێت و لە ساڵی ١٩٨١ دامەزراوە.[1] جیھادی ئیسلامی لەسەر بیرۆکەی ڕووحوڵڵا خومەینی دامەزراوە، ئامانجی لە ڕێگای خەباتی چەکداری لەناوبردنی ئیسرائیل و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە بەناوی فەلەستین. ئەم ڕێکخراوەیە لە لیستی تیرۆریستی یەکێتیی ئەورووپا، بەریتانیا، ژاپۆن، ئەمریکا، کەنەدا و چەندین وڵاتی دیکەدا جێی گرتووە. جیھادی ئیسلامی یەکێکە لە بەناوبانگترین گرووپە سەربازییەکانی فەلەستین و لە ململانێی سەربازی ئیسرائیل و فەلەستیندا زۆر جار ناوی دەھێنرێت کەچی بەڕێکخراوێکی تا ڕادەیەک بچووک و پەراوێزخراو دادەنرێت.[2][3]
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین | |
---|---|
دامەزران | ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨١ |
ناو بە زمانی فەرمی | حركة الجهاد الإسلامي في فلسطين |
دامەزرێنەر | Ziyad Al-Nakhaleh، Fathi Shaqaqi، Ramadan Shalah |
سکرتێری گشتی | Ziyad Al-Nakhaleh |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھێرشی ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل |
وێبگە | http://www.saraya.ps/ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.