بزوێنەری دیزڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
بزوێنەری دیزڵ (بە ئینگلیزی: Diesel engine) ھەروەھا ناسراوە بە ھەڵگیرساندن بە پەستاوتن یان بزوێنەری (سی ئای)، ناونراوە لە دوای ڕوودۆلف دیزڵ، بزوێنەرێکی سووتانی ناوەکییە کە سووتەمەنییەکەی تیادا دەسووتێ بەھۆی پلەی گەرمییەکی بەرزی ھەوا لە ناو سلندەرەکە بەھۆی پەستاوتنێکی میکانیکی (پەستاوتنێکی گەرمی جێگیر) ئەم جۆرەیان ڕێک پێچەوانەی ھەڵگیرساندنی بزوێنەرە بە پریشکە وەک بزوێنەری بەنزین (بزوێنەری گازۆلین) یان بزوێنەری گاز (کە سووتەمەنییەکی گازیاوی پێچەوانەی بەنزینە) کە بەکاردێ بۆ سووتانی ئەو تێکەڵەیە کە لە ھەواو بەنزین پێک دێ بە یارمەتی پلاکی پریشکە.
بزوێنەری دیزڵ کار دەکات بە پەستان خستنە سەر ھەوایەکە بە تەنھا، کە دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی ھەوایەکە لە سلندەرەکە بۆ پلەیەکی گەرمی بەرز کە ئەتۆمەکانی سووتەمەنی دیزڵ لە یەکتری جیا دەکاتەوە دەسووتێن لە ناو ژووری سووتانییەکە کە لە خۆوەوە ھەلدەگیرسێ ڵەگەل ئەو سووتەمەنییەیەی کە تەنھا پێشی ھەوایەکە دەست دەکات بە سووتان، کە بڵاو بوونەوەکە بە شێوەیەکی ناڕێکە کە ئەمەش پێی دەوترێ تێکەڵاوێکی ناڕێکی ھەواو سووتەمەنییەکە. ئەو زەبرەی کە لە بزوێنەری دیزڵ دروست دەبێ کۆنتڕۆل کراوە لەلایەن بەکارھێنانی ڕێژەی ھەوا؛ لە جیاتی خنکاندنی ئەو ھەوایەی کە دیتە ناو ڕێڕەوی چوونەژوورەوە، کە بزوێنەری دیزڵ پشت دەبەستێ بەو سووتەمەنییەی کە بەدوای یەکدا دەسووتێ، لەگەل ڕێژەی ھەوا کە ھەمیشە زۆرە.
بزوێنەری دیزڵ بەرزترین توانای گەرمی ھەیە (توانای بزوێنەر) لە ھەر کردەیەکی ناوەکی و دەرەکی بزوێنەری سووتان بەھۆی ڕێژەیەکی زۆری فراون بوون و ئەو کەمییە بۆماوەیەش دە سووتێ کە توانا دەدات بە گەرمییەکە بەھۆی ھەوایەکی زۆر لە یەکتری جیا دەبنەوە؛ و ئەو لێھاتویە لە دەست چووە کەمەش کە خۆی لێ دەپارێزرێ بە بەراورد لەگەل دوو ھەنگاو یان بزوێنەرەکانی ھەڵگیرساندنی نا-راستەوخۆ بەبیێ ئامادەبوونی سووتەمەنییە نەسووتاوەکە لە دەمەوانەیەکی پێکداچوو کە ھەر چەندە ھیچ سووتەمەنییەک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناڕوا ھاتنەناوەوە/ھەڵگیرساندن دواتر بۆ دەرەوە. ئەو نزوێنەرە دیزڵانەی کە خێرایان کەمە (کە بەکاردێن لە بەلەم و چەندین بەکارھێنانی تر کە لە سەرووی ھەموویەوە کێشی بزوێنەرەکە گرینگ نییە) کە دەتوانێت بگات لێھاتویەکی کاریگەر کە ٪٥٥ ە
بزوێنەری دیزڵ لەوانەیە دروست بکرێن ھەروەک دوو-ھەنگاو یان سووڕی چوار-ھەنگاو. ئەوان لەسەرەتاوە بەکار ھێنران ھەروەک بەدیلێکی کاراتر بۆ بزوێنەری ھەڵمی نەجوڵاو. لە ساڵی ١٩١٠کان ئەوان بەکار ھێنرابوون لە ژێردەریا و کەشتییەکان. بەکارھێنان لە بزوینەر، لۆری، ئامرازی قورس و دردرووست کردنی ڕوەکەکان پاشان بەردەوام بوون. لە ١٩٣٠کان، ئەوان لەسەرخۆ دەستیان پێ کرد کە بەکار بھێنرێن لە چەندێک ئۆتۆمۆبیل. لە ١٩٧٠کان، بەکارھێنانی بزوێنەرییەکانی دیزڵ بەشێوەیەکی زیاتر لە ڕێگای کراوەوە ڕێگای داخراو، لە یەکێتیی ئەورووپا زیادی کردووە. بەگوێرەی کۆنرەد ڕییف، تێکڕای ئی یوو بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دیزڵ حیسابی کرد بۆ نیوەی سەیارە تازە تۆمار کراوەکان.
بزوێنەرە گەورەکانی دیزڵ لە ھەموو دونیا کە بەکاردێن لە خزمەت کردن ١٤ لوولەکن، دوو ھەنگاون لەگەل ئەو بزوێنەرەکانی دیزڵی واتەرکرافت کە توانایەکی بەرز دروست دەکەن کە نزیکی ١٠٠ مێگا واتە بۆ ھەریەکێکیان.