شارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
بووشێھر یان بۆشار (بە فارسی: بوشھر) ھەروەھا بە بەندەری بووشێھریش ناسراوە، ناوەندی پارێزگای بووشێھر لە باشووری ئێرانە. لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتووانی شاری بووشێھر ٢٢٣٬٥٠٤ کەس بووە.
شاری بووشێھر شارێکی سەر بە بەندەرە کە لە دەشتێکی ھەراو لە بەستێنەکانی کەنداوی فارس لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران داکەوتووە. شاری بووشێھر لە نزیکیی شارە کۆنینەکەی ڕیشار (یان ڕیشەھر) کە لە سەردەمی ساسانییەکان ناوی ریڤ ئەردەشێر بووە سازراوەتەوە. شارەکە ھەروەھا بەندەرێکی سەرەکی لە ئێران و ھەروەھا ناوەندێکی بەڕێوەبەراتیی پارێزگای بووشێھر بە ئەژمار دێت. دووریی شاری بووشێھر لە تارانی پێتەختی ئێران ١٬٢١٨ کیلۆمەترە و کەشوھەوای گەرم و بیابانییە.
بووشێھر لە سەدەکانی ڕابردوودا ناوەندێکی بازرگانی لە ئێران بووە. پێکھاتەی شاری بووشێھر لە سەر داب و نەریتی کۆنە. بووشێھر بە ھۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی ئازوگۆزی ڕەیلیی ناو وڵاتەکە و ھەروەھا قووڵاییی کەمی لەنگەرگاکە لە ساڵانی پێشوو جێگەی خۆی وەکوو بەندەری سەرەکیی باشووری ئێرانی لە دەست داوەتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.