From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆبی چاڵتۆن (بە ئینگلیزی: Bobby Charlton؛ ١١ی تشرینی یەكەمی ١٩٣٧ – ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیزی بوو کە وەکوو ناوەڕاست و ھێرشبەری ناوین یاریی دەکرد.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) |
بۆبی چاڵتۆن | |
---|---|
Bobby Charlton | |
لەدایکبوون | Robert Charlton ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٧ Ashington |
مەرگ | ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (٨٦ ساڵ ژیاوە) Macclesfield District General Hospital |
زانکۆ | |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football manager، خوودژیاننامەنووس |
مناڵ | Suzanne Charlton |
خێزان | Jack Charlton |
خەڵاتەکان |
|
لق | سوپای بەریتانیا |
ئەکرێت بڵێین سێر بۆبی چاڵتۆن بەناوبانگترین یاریزانی ئینگلیسیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ، لە ساڵی ١٩٥٨ لە لێوارەکانی مەرگ گەڕایەو کاتێک لە کارەساتێکی ھێڵی ئاسمانی لە میونخ بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر ڕزگاری بوو لە ساڵانی دوای ئەو وکو یەکێک لە پرشنگدارترین یاریزانەکانی جیھان ناوی خۆی تۆمارکرد و تاوەکو تەمەنی ٣٩ ساڵی درێژەی بە یاریکردن دا .. بۆبی ئەفسانەیەکی بێ وێنەی مێژووی یانەی مانچستەر یونایتد و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا یە و لە ساڵی ١٩٦٦جامی جیھانی بۆ وڵاتەکەی بەدەست ھێنا.لە ژیانی ورزشی خۆی بە یاریزانێکی خاوەن تەکتیکی بەرز و جوڵەی خێرا ناسرابوو ، ئێستاش وکو یەکێک لە کەسایەتیە ھەرە بەرزەکانی ئینگلاند تەماشادەکرێت.
ئەم کەڵە یاریزانە ناوی تەواوی ڕۆبەرت چارڵتۆنە و لە ١١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٣٧ ئاشینگتۆن وڵاتی ئینگلتەرا لە دایک بووە ، ئێستا تەمەنی ٧٣ ساڵە و ھێشتا لە ژیاندا ماوە . لە یاریگای تایبەت بە خلیسکانی سەربەفر لە مانچستەر بۆ یەکەمجار چاوی بە نۆرما بۆڵ دەکەوێت و لە ١٩٦١ ژیانی ھاوسەری پێکدەھێنن و دوو کچیان ھەیە بە ناوەکانی سوزانی و ئەندریا.
ڕۆبەرت لە ساڵی ٢٠٠٧ ژیان نامەی خۆی بڵاوکردەو ، لە بەشێکی سەرنج ڕاکێشدا باسی لەوکردبوو کە ناکۆکیەکی دوور و درێژی لەگەڵ براکەی جاک ھەیە و زۆر بە دەگمەن قسە دەکەن و سەرەتای ئەم ناکۆکیەش دەگەڕیتەو بۆ ناکۆکی نێوان بوک و خەسوو واتە نۆرمای ھاوسەری بۆبی و دایکی بۆبی سیسیێ ، دوای ئەو ڕووداوە بۆبی لە دایکی جیا دەبێتەو و لە ساڵی ١٩٩٢ ەو چاڵتۆن بە ھیچ شێوەیەک چاوی بە دایکی ناکەوێتەو تاکاتی مردنی دایکی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٩٦ گیانی سپارد . و لە ساڵی ٢٠٠٨ جاکی برای خەڵاتی کەسایەتی ورزشی یەکەمی بی بی سی بەخشی بە ڕۆبەرت و ئیتر لەو کاتەو دوای ساڵانێکی درێژ ناکۆکی بوونەو بە دوو براکەی جاران.
ڕۆبەرت پێش خۆی ھەر چوار مامەکەی ستان و جاک و جۆرج و جیمی و و ئامۆزای دایکی جاکی مێلبرن و براکەی جاک گشتیان یاریزانی تۆپی پێی پیشەگەربوون ، بۆیە ئاسایی بوو ئەویش ببێتە یاریزان بەڵام کەس پێشبینی نەدەکرد نەک تەنیا ببێتە باشترین یاریزانی بنەماڵەکە بەڵکو ببێتە باشترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلیزی.
چاڵتۆن لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ولە مانگی دووی ساڵی ١٩٥٣ چووە ڕیزی تیپی ئیست نۆرثەمبێرلاند کە ئەو یانەیە بریتی بوو لە ھەڵبژاردەیەک لە یاریزانە بەتواناکانی قوتابخانەکانی مانچستەر و لەلایەن بەڕێوبەری یانەی مانچستەر یونایتد جۆی ئامسترۆنگ سەرپەرشتی دەکرا و دواتریش نەک تەنیا لەسەر ئاستی مانچستەر بەڵکو بانگھێشتکرا بۆ ھەڵبژاردەی قوتابخانەکانی ئینگلتەرا ، ئامسترۆنگ سەرسام بوو بە ئاستی ھەربۆیە لە ساڵی داھاتوو واتە لە ١٩٥٤ یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستێکیان لەگەڵ واژووکرد و لە ساڵی ١٩٥٦ بووە یەکێک لە ناسراوترین یاریزانەکانی ” بێسبی بەیبی ” .
کە ” بێسبی بەیبی ” پڕۆژەیەکی یانەی مان یونایتد بوو لەلایەن ڕاھێنەری ئەفسانەیی ئینگلیزی مات بێسبی بەڕێوەدەبرا ، کاری بێسبی ئەو بوو بەھرەمەندە لاوەکانی شارەکە کۆ بکاتەو و تیپێکی بەھێزی لێ پێبکھێنێت بۆ مسۆگەرکردنی داھاتووی یانەی مانچستەر یوناید ، ئەم پڕۆژەیە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانیەو دەستی پێکرد و تاوەکوی ساڵی ١٩٦٠ بەردەوام بوو.
لە ساڵی ١٩٥٨ دوای بەسەربردنی دوو ورزی زۆر سەرکەوتوو لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی مانچستەر ، لە یەکێک لە یاریەکانی یانەکە کاتێک سەرکەوتنیان بەسەر یانەی ڕێد ستار بلگراد بەدەست ھێنا لە جامی ئەوروپا و بە فڕۆکە بەرەو میونخ کەوتنە ڕێ بۆ ئەوی لەوێوە بە زویی بگەنەو ئینگلتەرا و خۆیان بۆ خولی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئامادە بکەن ، لە ئاسماندا بەھۆی خراپی کەش و ھەوا فڕۆکەکە زۆر بە سەختی توانی بنیشێتەو و لە ڕێڕەوی خۆی لایدا ئەمەش بووە ھۆی ئەوی ئاگری تێ بەربێت و و لەکۆی ٤٤ سەرنشینی فڕۆکەکە کە پێکھاتبوون لە یاریزان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی فرۆکەکە ٢٣یان گیانیان لەدەست دا و لە نێویاندا تۆمی تایلۆر و داڤید پیگ لە بەرپرسانی یانەکە و یاریزان و ھاوڕێی بۆبی دێنس ڤیۆلێت ، بۆبی خۆی تەنیا شکان لە سەری ھەبوو لەگەڵ خراپی باری دەروونی بەڵام یەکەم کەس بوو لە بریندارەکان کە نەخۆشخانەی جێھێشت و لەو کاتەدا تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو ، دوای ئەو ڕووداوە یانەکەی بێبسی ھەرگیز خۆی نەگرتەو و ھەڵوەشایەو . تاوەکو دواتر بێسبی ھەستا بە دروستکردنی یانەیەکی تازە و بە چەندین یاریزانی تازەو لە نێویاندا بۆبێ چاڵتۆن و جۆرج بێست کە ھەردووکیان لە ناودارترین یاریزانەکانی مێژووی وڵاتەکەیانن ، دواتر چاڵتۆن لە ژیان نامەکەی خۆیدا باسی لەوکرد کە ئەو ڕووداوە ھەرگیز لە یادەوری ناسڕێتەو و ھەمیشە یادی ھاوڕێکانی دەکاتەو.
وک وتمان ژیانی پیشەگەری لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە ساڵی ١٩٥٦ دەستی پێکرد کاتێک تەمەنی تەنیا ١٨ ساڵ بوو ، دوای تەنیا ورزێک و لە تەمەنی ١٩ ساڵی بووە یاریزانی سەرەکی شەیتانە سوورەکان و مانەوی لەو یانەیە درێژەی کێشا بۆ ماوەی ١٩ساڵ ( ١٩٥٤-١٩٧٣) .. لەو ماوەیەدا ٧٥٤ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامدا و ٢٣٩ گۆڵی بۆ تۆمارکرد و ١٢ نازناوی جۆراوجۆری بۆ بەدەست ھێنا.
بۆبی لە ١٩-٤-١٩٥٨ ئاگادارکرایەو بانگھێشتکراوە بۆ ڕیزەکانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یاری بەرامبەر سکۆتلەندا لە جامی بەریتانیای گەورە کە ئەم بانگھێشتکردنە کاروانێکی دوور و درێژی ئەم یاریزانەی لێکەوتەو بە دەیان ژمارەی پێوانەیی و نازناوەو . لە یەکەم یاریدا بەرامبەر سکۆتلەندا بە ئەنجامی ٤-٠ سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا و لە یەکەم یاری خۆی بۆبی یەکەم گۆڵی تۆمارکرد ، دوای ئەو بۆ زۆربەی یاریە دۆستانەکانی ئینگلتەرا بانگھێشتکرا و یەکەم پاڵەوانێتی فەرمیش کە بۆبی بەخۆیەو بینی بانگھێشتکردنی بوو بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ١٩٦٢ لە ١٩٦٠ کە یەکەم یاری بەرامبەر لۆکسەمبۆرگ بوو و لەو یاریەدا توانی ھاتریک تۆماربکات.
لە جامی جیھانی ١٩٦٢ بانگھێشتکرا و لە یاری بەرامبەر ئەرژەنتین توانی گۆڵێک تۆماربکات لەو یاریەی ئینگلتەرا ٣-١ سەرکەوت بەسەر ئەرژەنتین ، ئەو گۆڵەش ٢٥ھەمین گۆڵی بۆبی بوو لە ٣٨ھەمین یاری نێودەوڵەتی خۆی بەڵام دواتر لە چارەگی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە ئینگلتەرا دۆڕا بە بەڕازیل و ماڵئاواییکرد .
لە ساڵی ١٩٦٦ خۆی و براکەی جاک و ھاوڕێیانی جامی جیھانیان بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەدەست ھێنا کاتێک لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤-٢ سەرکەوتن بەسەر ئەڵمانیای ڕۆژئاوا کە لەو کاتەدا ئەڵمانیا قەیسەر فرانز پیکنپاوەر سەرکردایەتی دەکرد . یاریزانەکەمان لەو پاڵەوانێتیەدا سێ گۆڵی تۆمارکرد کە یەکێکیان بەرامبەر مەکسیک و دووانیان بەرامبەر پرتوگال بوو
پێش ئەوی باسی جامی جیھانی ١٩٧٠ بکەین ، ئەبێت باسی ئەو ڕووداوە بکەین کە پێش چەند ڕۆژێک لە دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە بۆبی چاڵتۆن و ھاوڕێکەی بۆبی مور تۆمەتبارکران بە دزی لە دوکانێکی گەوھەر فرۆش ، مور بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەستگیرکرا و دواتر بە ئازادکردنی مەرجدار ئازادکرا بەڵام چاڵتۆن دەستگیرنەکرا.
لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٧٠ سەرەڕای ئەوی تەمەنی گەیشتبووە ٣٣ ساڵ بەڵام چاڵتۆن لە قۆناغی یەکەم بەشداری لە ھەرسێ یاریەکەدا کرد کە ئینگلتەرا لە دوانیان سەرکەوتنی بەدەست ھێنا ، دواتر ئینگلتەرا گەیشتە قۆناغی ھەشت و لەوێ دووبارە ڕوبەڕووی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا بووەو ، چاڵتۆن و ھاوڕێیانی پیکنپاوەر و گێرد مولەر یان تووشی شۆک کرد کاتێک دوو گۆڵی لەسەریەکیان تۆمارکرد بەڵام دوای ئەو گۆلە فرانز پیکنپاوەر گۆڵێکی تۆمارکرد و یوی سیلەر گۆلێ بەرامبەری بۆ ئەڵمانیا ھێنا و گێرد مولەر سێھەم گۆلیشی بۆ وڵاتەکەی تۆمارکرد و ئینگلتەرەیان خستە دەرەوی پاڵەوانێتیەکە ، کە ئەو یاریە دواین یاری چاڵتۆن بوو لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا .سێر بۆبی چاڵتۆن لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٨-١٩٧٠ دا ١٠٦ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا تۆمارکردووە و لەو ماوەیەدا ٤٩ گۆڵی تۆمارکردووە. بۆب چوارەم یاریزانە کە زۆرترین یاری بۆ ئینگلتەرا ئەنجام دابێت دوای بۆبی مور و دەیڤد بێکھام و پیتەر شیلتۆن.
بۆبی چاڵتۆن دوای ساڵی ١٩٧٣ دوای ئەوی ھەمووشتێکی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بردەو بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنی کە گەیشتبووە ٣٦ ساڵ بڕیاریدا کەمێک پشوو بە خۆی بدات و بچێتە یانەیەک کە فشاری کەمتری لەسەربێت ، ھەربۆیە دوای ورزی ١٩٧٣ ڕوویکردە یانەی پریستۆن نۆرث ئیند و وکو یاریزان و بەڕێوبەر لەو یانەیە دەست بەکاربوو و ھاوڕێکەشی لەیانەی مانچستەر نۆبی سیتلز لەگەڵ خۆی بردە یانە تازەکە و ئەویش وکو یاریزان و ڕاھێنەر دەستبەکاربوو ، بەڵام لە ورزێک زیاتر لەوێ ھەڵی نەکرد و لە کۆتایی ١٩٧٤ ئەو یانەشی جێھێشت کە ٣٨ یاری بۆ ئەنجامدا و ١٢ گۆلی تۆمارکرد
لە ورزی دوای ئەو ڕوویکردە واتەرفۆرد یونایتد و لە ٣١ یاریدا ١٨ گۆڵی تۆمارکرد ، ئەکرێت بوترێت واتەرفۆرد دواین یانەی بۆبی بوو وکو یاریزانی پیشەگەر چونکە ئەو یانانەی کە دواتر ڕووی تێکردن تەنھا وکو ڕێزلێنان بۆ یەک یاری بەشداری لەگەڵ کردوون لە یاریە دۆستانەکان کە ئەوانیش یانەکانی نیوکاسڵ و شیپێرد و بانگکۆر و بلاکتاون ستی بوون.
وک وتمان بۆبی لە ریزی پریستۆن جگە لە یاریزان ، بەڕێوبەریش بوو لەو یانەیە ، دواتریش بووە بەڕێوبەری یانەی ویگان ئەتلەتیک لە ساڵی ١٩٨٣ بەڵام لەوێش زۆر نەمایەو . کارەکانی دوای ئەوی بریتی بوو لە کاری بازرگانی و ھەستا بە دروستکردنی چەند بازارێکی گۆشتفرۆشی و زێرەنگری و گەشتکردن ، بەڵام نەیتوانی لە تۆپی پێ دووربکەوێتەو و چەند قوتابخانەیەکی تۆپی پێی لە ئینگلتەرا و ئەمریکا و کەنەدا و ئوستراڵیا و چین کردەو.
لە ساڵی ١٩٨٤ یانەی مانچستەر یونایتد بانگھێشتی کرد بۆ ئەوی ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری یانەکەیان لەلایەک بەھۆی ئەو خزمەتە زۆرەی پێشکەش بە مانچستەری کردبوو و لەلایەکی تریش بۆ جێگرتنەوی مات بێسبی کە کۆچی دوایی کرد یانەکە پیویستی بە ناوێکی گەورەبوو لە ئەنجومەنی کارگێری .
وھەروەھا یارمەتیەکی زۆری یانەکەی و وڵاتەکەیداوە لەسەر ئاستی کێبڕکێ جیھانیەکان وکو ورگرتنی شەرەفی میوانداریکردی یاریەکانی ئۆلۆمپیات لە ١٩٩٦ و ٢٠٠٠ لە شاری مانچستەر و کەیسی ئینگلتەرا بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی ٢٠٠٦ ھەرجەندە سەرکەوتوونەبوو بەڵام سەرکەوتووبون لە ورگرتنی شەرەفی میوانداری کردنی یاریەکانی ئۆلۆمپیاتی ساڵی ٢٠١٢ لە لەندەن… چاڵتۆن خاوەنی چەند دەزگایەکی خێرخوازیشە دژی نەخۆشی شێرپەنجە و دەزگای خێرخوازی ھەڵگرتنەوی مین.
- لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا :
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بۆبی چاڵتۆن تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.