بۆمبی تزار
From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆمبی تسار (ڕووسی : Царь-бомба؛ "بۆمبی-تاسار") نازناوێکی ڕۆژئاوایی بوو بۆ بۆمبە هایدرۆجینیەکەی RDS-220 یەکێتیی سۆڤیەت کۆدی بۆمبەکە ناوی ڤانیا بوو، تسار بەهێزترین چەکی ئەتۆمیە کە تا ئێستا تەقێندرابێتەوە. تاقیکراوە لە ٣٠ی مانگی تشرينى يەكەمی ساڵی ١٩٦١،تسار دەمێنێتەوە وەک بەهێزترین تەقینەوە کە تا ئێستا مرۆڤ دروستی کردبێت لە مێژوو. دروستکراوە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت، بۆمبەکە ٥٠ مێگاتەن تی ئێن تی لەخۆی گرتبوو. لە بیڕ و ڕایەکی تریشدا، بۆمبەکە ١٠٠ مێگاتەن تی ئێن تی دەبوو ئەگەر یۆڕانیۆم-٢٣٨ زیاد کردبا بۆ بۆمبەکە، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنها یەک بۆمبی تسار دروست کرا ئەم بیر و ڕایە هەرگیز بە ڕاستی دەرنەخسترا، بۆمبی تسار تاقی کراوە لە سوخۆی نۆسی بێلڤەی دورگەکانی سیڤیرنی، بەشی نۆڤایا زیملیا.
پارچە ماوەکانی بۆمبەکە لە مۆزەخانەی چەکی ئەتۆمی ڕووسیایە لە سارڤۆ وە مۆزەخانەی چەکە ئەتۆمیەکان.