بیدیا دێڤی بھانداری
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیدیا دێڤی بھانداری (بە زمانی نیپاڵی: विद्यादेवी भण्डारी ؛ لە دایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦١) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی نیپالییە، ئەو لەوەتەی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بووەتە سەرۆکی نیپال، ئەو دووەمین سەرۆکی وڵاتە و یەکەمین ژنیشە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.[1][2] ئەو لەڕێی پەرلەمانی نیپاڵەوە هەڵبژێردرا، لە دەنگدانێک کە ٣٢٧ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٤٩ ئەندام. ئەو پێشتر جێگری سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی نیپال بوو، کە پارتێکی مارکسی-لێنینییە.[3]
بیدیا دێڤی بھانداری | |
---|---|
بە نیپالی: विद्यादेवी भण्डारी | |
لەدایکبوون | (١٩٦١-٠٦-١٩) ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦١ (تەمەن ٦٢ ساڵ) Mane Bhanjyang، نیپال |
ھاوسەر | Madan Kumar Bhandari |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | President of Nepal |
پەروەردە | Tribhuvan University |
پلەی ئەکادیمی | بەکالۆریۆس |
ئەندامی حیزبی | Communist Party of Nepal (Unified Marxist–Leninist)، Communist Party of Nepal |
ئایین | ھیندوویزم |
بیدیا لە ماوەی ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٩ هەتاوەکوو ٦ی شووباتی ٢٠١١ بووە وەزیری بەرگری لە نیپال. ژیانی سیاسیی ئەو بەچوونە پاڵ یەکێتیی قوتابیانی چەپ دەستیپێکرد، پاشان لە ساڵی ١٩٨٠ چووە پاڵ حیزبی کۆمۆنیست.[4]
بیدیا لەگەڵ مەدان بهانداری، سەرکردەیەکی کۆمۆنیستی نیپاڵ هاوسەرگیری کرد، هاوسەرەکەی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد، کە گومانی تیرۆرکردنی هەبوو بەڵام بەئەنجام لێکۆڵینەوەکان بە ئەنجام نەگەیشتن،[5] ئەوان بەیەکەوە دوو کچیان بوو.