بێتی فریدن
From Wikipedia, the free encyclopedia
بێتی فریدن (بە ئینگلیزی: Betty Friedan؛ لە دایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٢١ - مردووی ٤ی شوباتی ٢٠٠٦) ژنە چالاکوان و نووسەری فێمێنیستی ئەمریکی بوو.[1] ئەو یەکێک بوو لە پێشەوایانی بزووتنەوەی ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەو لە ساڵی ١٩٦٣ کتێبێکی بەناوی ڕازی ژنان (The Feminine Mystique) بڵاوکردەوە، کە زۆرجار بە ھۆکاری تەوژمی شەپۆڵی دووەمی فێمێنیزمی ئەمریکا دادەنرێت لە سەدەی بیستەم.[2] بێتی ھاودامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمان بوو بۆ ژنان (NOW)، کە ئامانجی ڕێکخراوەکە کە ژنان لە نێو کۆمەڵگای ئەمریکی تەواو یەکسانبن لەگەڵ پیاوەکان.
زانیاریی خێرا بێتی فریدن, بە ئینگلیزی: Betty Friedan ...
بێتی فریدن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Betty Friedan | |
لەدایکبوون | ٤ی شوباتی ١٩٢١ Peoria، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٤ی شوباتی ٢٠٠٦(٢٠٠٦-٠٢-٠٤) (٨٥ ساڵ ژیاوە) واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھۆی مەرگ | سستبوونی دڵ |
پیشە | ڕۆژنامەوان، نووسەر، women's rights activist، کۆمەڵناس، دەروونناس |
پەروەردە | Smith College، زانکۆی کالیفۆرنیا، Esalen Institute، Peoria High School |
دانیشتووی | Georgetown Retirement Home |
شاکارەکان | The Feminine Mystique، The Second Stage، The Fountain of Age |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | abortion-rights movement، فێمینیزم |
ئەندامی | Phi Beta Kappa Society |
خەڵاتەکان | Humanist of the Year، National Women's Hall of Fame |
دایخە
بێتی دەرچووی بەشی دەروونزانی بوو لە زانکۆی کالیفۆرنیا.[3]
لە ڕۆژی ٤ی شوباتی ٢٠٠٦، لە یادی لەدایکبوونی ٨٥ ساڵیدا بە نەخۆشی دڵ کۆچی دواییی کرد.[4]