From Wikipedia, the free encyclopedia
بەڕازیل سەرکەوتووترین ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانییە لە مێژووی جامی جیھانیی فیفادا، پێنج نازناوی بەدەستھێناوە،[1]دوو جار پلەی دووەم و سێیەم و چوارەمی بەدەستھێناوە.[2]بەڕازیل یەکێکە لەو وڵاتانەی جگە لە ئەرژەنتین و ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە دووری کیشوەرەکەیەوە جامی جیھانی فیفای بەدەستھێناوە و تاکە وڵاتێکە کە لە چوار کیشوەری جیاوازدا ئەو کارە بکات. (سوێد ١٩٥٨، شیلی ١٩٦٢، مەکسیک ١٩٧٠، ئەمریکا ١٩٩٤ و کۆریای باشوور/ژاپۆن ٢٠٠٢). بەڕازیل تاکە ھەڵبژاردەیە کە لە ھەموو لە خولەکاندا بەشداری کردووە.[3]گەورەترین ڕکابەری بەڕازیل ئەرژەنتینە. لە مێژووی جامی جیھانیی فیفادا چوار جار ھەردوو وڵات یەکتریان بینیوە، دوو بردنەوەیان بۆ بەرازیل (ئەڵمانیای ڕۆژاوا ١٩٧٤ و ئیسپانیا ١٩٨٢) و یەکێکیان بۆ ئەرژەنتین(ئیتاڵیا ١٩٩٠) و یەکسانبوون (ئەرجەنتین ١٩٧٨). ئەو وڵاتەی زۆرترین یاری بەرامبەر بەڕازیل لە یاری کۆتاییدا کردووە سوێدە: ٧ جار، پێنج بردنەوە بۆ بەڕازیل و دوو یەکسانبوون. سێ ڕکابەری مێژووییکانی دیکە بریتین لە ئیتاڵیا، فەرەنسا و ھۆڵەندا. بەڕازیل لە ساڵی ١٩٥٨ یەکەمین نازناوی بردەوە، ئەمەش دوای ٢٨ ساڵ لە بەڕێوەچوونی یەکەم پاڵەوانێتی لە ساڵی ١٩٣٠. دووەم درێژترین ماوەی بەدەست ھێنانی نازناوەکە، پێش بردنەوەی چوارەم نازناوی جامی جیھانی لە ساڵی ١٩٩٤ دوای ٢٤ ساڵ لە بردنەوەی سێیەم نازناوی لە ساڵی ١٩٧٠ بوو. کافۆ تاکە یاریزانە کە تا ئێستا بەشداری سێ یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی لەسەریەک کردبێت: ١٩٩٤، ١٩٩٨ و ٢٠٠٢. بەڕازیل لە ساڵی ١٩٥٨ یەکەمین نازناوی بردەوە، ئەمەش دوای ٢٨ ساڵ لە بەڕێوەچوونی یەکەم پاڵەوانێتی لە ساڵی ١٩٣٠. دووەم درێژترین ماوەی بەدەست ھێنانی نازناوەکە، پێش بردنەوەی چوارەم نازناوی جامی جیھانی لە ساڵی ١٩٩٤ دوای ٢٤ ساڵ لە بردنەوەی سێیەم نازناوی لە ساڵی ١٩٧٠ بوو. کافۆ تاکە یاریزانە کە تا ئێستا بەشداری سێ یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی لەسەریەک کردبێت: ١٩٩٤، ١٩٩٨ و ٢٠٠٢.[4]پێنج یاریزانی بەڕازیلی لە ماوەی ساڵانی پاڵەوانێتییەکە بوونەتە گۆڵکار و خەڵاتی پێڵاوی زێڕینیان بەدەستھێناوە: لیۆنیداس بە ٧ گۆڵ لە ساڵی ١٩٣٨، ئەردمێر بە ٩ گۆڵ لە ساڵی ١٩٥٠، گارینچا و ڤاڤا بە ٤ گۆڵ ھەریەکەیان لە ساڵی ١٩٦٢ و ڕۆناڵدۆ بە ٨ گۆڵ لە ساڵی ٢٠٠٢.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.