بەکارھێنەر:Serchia/وتاری ھەڵبژێردراو
From Wikipedia, the free encyclopedia
وھ: کانوونی دووەم | شوبات | ئادار | نیسان | ئایار | حوزەیران | تەممووز | ئاب | ئەیلوول | تشرینی یەکەم | تشرینی دووەم | کانوونی یەکەم |
![]() وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە |
---|
![]() محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی :أَبُو الْقَاسِم مُحَمَّد بْن عَبْد اللە بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم)؛ (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢)،خودای گەورە بە کۆتا پێغەمبەری ئیسلامی داناوە ، تاوەکوو خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و کە کۆتا پێغەمبەرە و باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤایەتیە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەوترێت «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سەڵاواتی لەسەر بدەن. شوێنەوارێکی زۆری لەسەر و بۆ موسڵمانان بەجێھێشتووە، موسڵمانان شوێنی فەرمانەکان و شێوازی ژیان و پەرستشی کەوتوون، تەنانەت زۆرێک لە زانایان و کەسانی شارەزا بە باشترین مرۆڤی سەر زەوی دادەنێن وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەڕتووکەکانی ژیننامە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا. بەشێوازێک هەموو فەرموودەکانی پارێزراون کە لەلایەن صحابەکانیەوە ( هاوەڵەکانیەوە ) باسکراون و بە نووسین و قسە هێشتراوەتەوە تاوەکو ئێستا. |