تاین دالی
خانمەکتەرێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێلین تاین دالی (بە ئینگلیزی: Ellin Tyne Daly؛ لەدایکبووی ٢١ی شوباتی ١٩٤٦) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە، شەش خەڵاتی ئێمی بۆ کاری تەلەفزیۆنی،[1] و خەڵاتی تۆنی بۆ ئەندامی ھۆڵی ناوبانگی شانۆی ئەمریکی ساڵی ٢٠١١ی بردووەتەوە.
دالی لە شانۆی «ستۆکی ھاوین» لە نیویۆرک دەستی بە پیشەکەی کرد، و بۆ یەکەم جار لە برۆدوەی لە شانۆیەک دەرکەوت، لە ھاوین لە ساڵی ١٩٦٧. دالی بە باشترین شێوە ناسراوە، بە ڕۆڵی تەلەفزیۆنی وەک لێکۆڵەر «ماری بێت» لە زنجیرەی تەلەفیزیۆنی «کاگنی و لاسی» ١٩٨٢–١٩٨٨، لە زنجیرە دراماکە چوار خەڵاتی ئێمی وەک خانمەئەکتەرێک بردەوە. ساڵی ١٩٨٩ لە شاری برۆدوەی لە درامای میوزیکی «ڕۆما» بوو، لە ساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە میوزیکی بردەوە.[2] ڕۆڵی تەلەفیزیۆنییەکانی تری بریتین لە «ئالیس ھێندریسۆن» لە ١٩٩٤–١٩٩٥، کە بۆ ئەو بینینە خەڵاتی ئێمی لە ساڵی ١٩٩٦ و خەڵاتی ناوبژیوانی ئەیمی ١٩٩٩–٢٠٠٥ی بردەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٣ شەشەمین خەڵاتی ئێمی بردەوە. فیلمەکانی تری لە برۆدوەی بریتین لە «سیگوڵ» ١٩٩٢، ڕۆڵی کاندیدکراوی تۆنی لە «ڕابیت ھۆڵ» ٢٠٠٦، و ڕۆڵی دووبارە ڕۆڵی تۆنی لە «دایک و کوڕەکان» ٢٠١٤. دالی لە برۆدوەی و لەندەن، لە «ماستەر کلاس ٢٠١١–٢٠١٢» ڕۆڵی ماریا کاڵاسی دەبینی،[3][4] ھەروەھا وەکی ماری ھۆگ ڕۆڵی لە ستۆدیۆکانی مارڤیل،Spider-Man: Homecoming 2017 گێڕاوە.