From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆماس گەینسبرا (لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٧٢٧ تا ٢ی ئابی ١٧٨٨) وێنەکێشێکی ئینگلیزی سەدەی ١٨یەم بوو لە کێشانی تابلۆ و وێنەی سروشت. لە سەدبێری، سافک، ئینگلتەرا لە دایکبووە. بچووکترین کوڕی جۆن گەینسبرایە. کە ١٣ ساڵان بوو باوکی سەرسام کرد کە چەن بە جوانی ئەیتوانی بە قەلەم وێنە بکێشێت. باوکی سەرسام بوو، و ھێشتی بچێت بۆ لەندەن بۆ ئەوەی لە ھونەر بخوێنێت لە ١٧٤٠. لە دەیەی ١٧٤٠ ھاوسەرگیری لەگەل مارگارێت بور کرد و دەستی بە کاری وێنەکێشان کرد زیاتر وێنەی سروشت. وە دوو کچی ھەبوو. لە ١٧٧٤ گاینسبرا لەگەڵ خێزانەکەی دەچن بۆ لەندەن[1] لە ١٧٨٠ وێنەی پاشا جۆرجی سێیەم دەکێشێت.
مردنی لە لەندەن لە ٢ی ئابی ١٧٨٨ لە تەمەنی ٦١ ساڵی بەھۆی شێرپەنجەوە دەبێت.
لە کێشانی تابلۆکان ھەنێکجار فڵچەی بەکاردەھێنا لەسەر دارێک کە شەش پێ بەرز بوو،[2][3] ئەمەش نێوانێکی باشی پێدەدا لەنێوان بابەتەکەی و کەلوپەلەکان، و لە ئاستێکی گوونجاوی وێنەکێشان بۆی ڕێک دەکەوت.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.