میمی ئینتەرنێتی بەرهەمھێندراویی ئازادە From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆپی وڵاتان (بە ئینگلیزی: Countryball) ھەروەھا ناسراوە بە پۆڵەندباڵ (بە ئینگلیزی: Polandball) میمێکی ئینتەرنێتییە کە لە نیوەی دووەمی ٢٠٠٩ لە بەشی /int/ی وێبسایتی ئیمەیجبۆردی ئەڵمانیی Krautchan.net دەستی بە کار کرد. ئەم میمە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمیکە سەرھێڵەکان لە خۆ دەگرێتەوە کە تێیدا وڵاتەکان وەک کەسایەتییەکی گلۆڤەر نیشان دەدرێن و بە ئینگلیزیی شکاو قسە دەکەن و گاڵتە بە کڵیشە نەتەوەیییەکان و پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان دەکەن.
هەروەها پۆڵەندبۆڵ دەتوانێت کۆمیکەکانی وڵاتانی دیکەش لەخۆ بگرێت[1]، بەڵام بە پێی کۆنوانیسوان ئەو کۆمیکانە هێشتا بە کۆمیکەکانی پۆڵەندبۆڵ ناودەبرێت، هەرچەندە هەندێک جار بە تۆپی وڵاتیش ناودەبرێت هەروەها دەوڵەت و پارێزگاکان و بەشەکانی تری لەم جۆرە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت؛ هەروەها ڕێکخراوە فرە نەتەوەییەکانی وەک یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان هاوبەشن، بەڵام نەبوونی هێزیان بە بەراورد بە دەوڵەتەکانی پێکهێنەریان، مانای ئەوەیە کە وەک لاواز یان بووکەڵە وێنا دەکرێت.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.