تیتانیۆم
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیتانیۆم (بە ئینگلیزی: Titanium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی «Ti» و گەردیلە ژمارەی ٢٢. کانزایەکی تێپەرە، کێشی سووکە، بەھێزە، دژە ژەنگە.
تیتانیۆم زۆرجار بەکاردێت وەک داڕشتە و کێشی سووکە (بۆ نمونە لەگەڵ ئاسن، ئەلەمنیۆم، و نیکڵ) بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٧٩١ لە لایەن ویلیام گریگۆر (William Gregor)ەوە لە ووڵاتی بریتانیا دۆزرایەوە.[1] ناوەکەی لە یۆنانیەوە وەرگیراوە. ئەم توخمە لە توێکڵی زەوی دا فراوانە و ئاوێتەیە بەشێوەی ڕۆتیل(TiO2) و ئیلیمینیت (FeTiO3). ھەروەھا لە بەردەکان و ئاوی جەستەی مرۆڤیش مەوجودە. ئەم توخمە دەشێ بەکار بێت وەک داڕشتە لەگەڵ ئاسن، ڤانادۆم، مۆلیبدێنۆم و ئالمینۆم بۆ ئەوەی ماددەیەکی سوکتر و قایم تر بەرھەم بێت کە بەکار دێت لە ماتۆڕی جێت و موشەک و کەشتیە ئاسمانیەکان و کۆپتەر. سەرەڕای ئەمانە دەشێ لە بورەکانی تەکنەلۆژیا وەک موبایل بەکار بێت. داڕشتەی نیتینۆڵ (کە پێک ھاتوە لە نیکڵ و تیتانۆم) داڕشتەی شێوە بیرمەندە کە توانای چەمانەوەی زۆرتری ھەیە لە ماددەیەکی ئاسایی و بە ھۆیە ناوازابوونی بەکار دێت وەک تەلی ددان بۆ ڕێک خستنەوەی ددانەکان. ھەروەھا بۆ بەستنەوەی ئێسکە شکاوەکان و زۆر بواری تری پزشکیتر. گرنگ ترین تایبەتمەندیەکانی ئەم توخمە بریتیە لە بەرگری لە بەرامبەر داخوران، ھەروەھا بەرزترین ڕێژەی چڕی لەسەر قایمی ھەیە.[2] ئەم توخمە بە بێگەردی و بە بێ ئەوەی لە داڕشتە دا بەکاربێتەوە، بەقەد پۆڵا بەھێزە لەکاتێکدا کە چڕیەکەی لەو کەمترە.[3] پێنج ئازۆتۆپی ئەم توخمە ناسراون کە Ti48 بەرفراوانترینیانە بەڕێژەی ٧٣٫٨.[4] تیتانۆم بە ھەردوو شێوەی کانزایی و ئاوێتەی TiO2 بەکار دێت، بەڵام بەھۆی زەحمەت بوونی جیاکردنەوەی تیتانۆم لە ماددەی خاو، ئەم ماددەیە زیادتر لە شێوەی TiO2 بە کار دێت (٩٠٪).